سروشت
لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1918 بینین
ئەو پارچە زەوییەی من شەیدای ئەوینی بووم و گۆرانی بە دڵ بۆ ئەڵێم
سروەی شەماڵ وەکو مناڵ ئەیزریکانهەناسەی گوڵ، دژی پەیکوڵ، ئەبوو پەخشان
هەتا سروشت
هەمووی بە گشت
چەشنی بەهار، ڕازایەوە
وێنەی گوڵزار، گەشایەوە
پڕ بوو لە ژین، گوڵی نەخشین
پاساری جوان، ئاسمانی شین
ڕوومەتی ئاڵ، چاوانی کاڵ، گەش و نازدار
ئێسک شیرین، پەرچەم پەرژین باخ و گوڵزار
پێستی سپی بەفری کوێستان
کەمەری شل نەرم و نیان
باخی لیمۆ، وێنەی پشکۆ، داگیرساوە
قژی قەتران، خاو و پەخشان، تێی ئاڵاوە
سروشتی مەنگ نازدار و شەنگ
مەچەکی پڕ، سپی و ناسک
گەردنی بەرز، چەشنی ئاسک
دڵی پڕ ڕاز
گەرووی بەساز
گفتی شیرین
بزەی ڕەنگین
دەرووی گوڵ من شاد ئەکا
پەپوولەی ژین ئازاد ئەکا
***
* چاوت کاڵە و کاڵی هێشتا غەم لە دڵ دەرکە بە کاڵیهەموو کاڵێ تاڵە لای من شیرینە سێوت بە کاڵی