دڵم

لەگەڵ کاک عەبدولرەزاق دانراوە
لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  1157 بینین
باخەوانی باخی جوانیت هەر منم تاکە گوڵم
تیغی ئەبرۆت چەشنی نەشتەر لەت ئەکا جەرگ و دڵم
گیانەکەم ئێشی برینم پێ لە یاد ناچێ هەتا
یاد و کڵێشەی وێنەکەت نەخەمە سنگ و دڵم
چی لە من داوا ئەخوازی کە دڵم تۆی خۆش ئەوێ
وا بە واتە و هەستی شیرین تیکەڵن دەنگ و دڵم
ئەی فریشتە بەسییە دڵڕەقی بۆ دڵت دادی نییە
وا ڕم و نێچیری جووت کرد چاوت، برژانگ و دڵم
گەر هەواڵی تەندروستی وا لە من پرسیار ئەکەی
وەک یەکن هەردوو بە جووتە کەمەری تەنگ و دڵم
وەرە دیدارم نازەنین با بیکێشم نازەکەت
چوون لە دووری تۆ نزیک بوو یەک گرن مەرگ و دڵم