9

لە کتێبی:
ئەڵوەن
بەرهەمی:
ئەحلام مەنسوور (1951-2013)
 33 خولەک  1401 بینین

کە مچە لەسەر قەبرەکەی باوکی گەڕایەوە بەدەم ڕێوە و لەبەر خۆیەوە دەیوت:

- ئا مەلیحە خاس کردم... دەسم خۆش بوود، چەبوود بیلا بوود، باوگم گشت ڕۆژیگ ملیۆن جار ڕائەچەڵەکی لەناو قەور. نێزانم باوگم تاوانی چەبی؟ ئاخر من تاوانم چەبی؟

زوی یەتیم بیم... ئا دەسم خۆش بوود ئاباوە ئیمەشەو خاس بخەف... بیس ساڵە چاوەڕێی ئەی ڕۆژە کەید کوڕەگەد گەورا بوود و حەق خۆی وەدەس خۆی بسیند... لە فکردم نێچد کە ئەو تیدە پیم... «ڕۆڵە حەق خۆد وە دەس خۆد بسین» ئا خۆزگە لە قەور دەربچید و بدوینیدەم، چوین حەق خۆم وەدەس خۆم سەندمەس... زانم ئیسە زانید بەس حەزکەم بدوینمەد... بدوینیدەم، خاس کردم دی چەبوود بیلا بوود، ئیمڕو ڕویم چەرمی بی هاتمە لاد، حەقم لە بن زەویش بوود سینمەی دی داخ ناو دڵم دەرکەم... مرازم حاسڵ بی... ئیسە مەلیحە چدە لای باوگی... چەکەدە پی هەی تڕ وەجیڕ و جەهەنمە...دوای ئیسە دی خاس بوودە گەواد وە بان دوێتەگەی... چوین لە ناحەق وەمن ئەووت باوگە گەوا دەگەد پدەر سەگە ڕۆژی ژنیگ خوازد... ئەیجارە منیش حەق خۆم لە دایگم سینم... نە... گوناحە گەورام کردییە... شیر دایە سەپیم... گووناحە حەرامە عەزیەتی بدەم! ئەرا حەرامە؟ ئەرا هەر من عەزاو دونیاو قیامەت بخۆم؟ نە... خودا چوین قەبووڵ کەد؟! ئەرا عەزاو ئەیانە نەدەم و حەق خۆم نەسینم؟.وە یەگ دەفە حەقسەندن خۆشە نەک توزە توز. توزی وە کار چەتێد؟...

حەق خۆم لە ڕەفە سەندم بیلا حەق لەو دایگە سەگ باوگەشم بسینم... باوە نێزانم:

چەبکەمە پی... وە چەقوو سەری بوڕم و خوینەگەی تێکەڵاو خوێنەگەی «بن» مەلیحە بکەم. ئا هەر دوو خوینەگە بوونە جووگە ییگ و لە بەلوعە چنە ناو ئاو کۆردەرە، کی زاند؟

کەس... بەس ئەگەر پرسین دایگد ها لە کورە؟

- چە بیژم؟ چە هاتە پی؟ ئنجا ئیژن...

ئینجا تەحنە دەن لە لیم و ئیژن....

- دایگییشی سەر خۆی بزان ئەرا کورە هەڵ گردییە؟ ئاخ باوە نێزانم چە بگەم؟ نێزانم بەس گەرەک خوین هەر دووگیان بچدە ناو یەگ جوگە... بیلا خوینەگەی مەلیحە وشکەو بوود... نە... وە حەبل. وە حەبلەگە بخنکمەی، وەک گیسک لە ملی بگرم و پەلەکیشی بکەم و بۆمەی ئەرا پاشا کوپری... ئا باوە لەناو عاڵەم لەوەر چەویان پەلەکیشی کەم... بیلا بیژن، چەیژن؟ لە فکرم چد؟... سەگ باوگ داڵە خیز ئەچیدە لای ڕەفە و ئەنیشتید و فچە فچ ئەکردید؟ ئەویش گووش ئەراد ئەتەکاند، ئەی فچە فچە فچەیلە لە هویرم نێچن!

ئاگرەکەی حەمام نەتوانست ئەی فچە فچە لە فکرم بسوزند، نە، هەر چەند دارو زبیل و قاقەز و حەسیر و سەعاف لەناو کویرەی حەمام سوزیا، بەس ئەی فچە فچەی تو جاری لەناو سەرم نەسوزیایەس... نە جاری مایە و نە سوزیایەس!!... ئیمشەو سوزنمەد ئا کەمەدە دار خەمەدە ناو کویرەگە و تەماشاد کەم... بزام چوین سوزیەید... لە قار تن جغارەش سینم... قەسەم خواردبیم تا مردن جغارە نەکیشم، بەس شەرت و ئەهد بوود وە بان دەس حەزرەت عەباس ئەی قەسەمە بشکنم تا گیاند سوزیەد... شەوییە کۆنەگەد بوودە پەتە سوو، بوون پەتەسوو نەکەم دڵم ئسراحەت نێکەد... ئا سوزنمەد... سوزنمەی... لە فکرم چی سەگ باوگ وە لە قە ئەداید لە لیم و ئەو تید:

- بچوو ئەرا مامەد ڕەئووف جغارە بسین.

گەرەگ دەمد بۆسم چوین دەم مەلیحە وەسانم و وەها هاتە سەری تواست بخنکیەد بەس دەم توو قایم وەسم، خەمەدە ناو گونیەگەو خەمەدە بان شتانم نەنە شان چە؟ پەلە کیشدکەم... کی زاند توید لەناو گونیەگە؟ وە خۆیانەوە دارە ئەگەر تەحنەش دانە لیم و وەتن:

- ها مچە دیارە تاقەتد نەمایە، گونیە وەبان شان خۆد هەڵگرید؟

- تاقەتم نەمایە، تاقەتم فرەس ئەرا پەلەکیشکردن فرەس توانم پیاو و ژن و مڵال ئەی عاڵەمە گشتی هەڵگرمە بان شان بەس من حەز لە پەلەکیشکردن کەم!!.

***

لەم سەر بۆ ئەو سەری ڕێی گەڕانەوەی مچە لە گۆڕستانەوە بۆ ماڵ لە نێوانی دوو شتی دژ بەیەکدا ون ببوو، ئەوانەیش بە پێی بۆ چوون و هەڵویستی خۆی دەبوایە ئەو دەنگەی ناخی، کە شەو و ڕۆژ داوای حەق سەندنەوەی لێ دەکرد و وەسیەتەکەی باوکی بەجێ بهێنێ و تانە و لەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، دەبی بە خۆی بڵێ مچە دەسد خۆشبوود- دووەمیشیان ئەو پەشیمانیە نادیار و بێ دەنگەی ناخی کە چۆن پاش کارەکەی لەگەڵ مەلیحەدا هەزاران دەرزی چەقییە وژدانێیەوە، هەستی دەکرد تۆڵەی وەرنەگرتووە بەڵکو کارێکی ئەوەندە ناپەسەندو بێ ڕەوشتانەی لەگەڵ کەسێکدا کردووە کە بە هیچ جۆرێک لە پاکی و بێ کەسی و بێ دەرەتانی خۆی جیا نابێتەوە... حەزی نەدەکرد تەنیا بە بیرکردنەوەی بێدەنگ، بەڵکو لە خەونیشدا خۆی لەگەڵ مەلیحەدا بەراورد بکات بەڵام حەز شتێکە و ژانی ویژدانیش شتێکی ترە...

هەر ئەمەش بوو وایکرد لەسەرتاسەری ڕێی گەڕانەوەدا دوو دڵ بێ لە کوشتنی دایکی بەتایبەتی کە بیری لە کەرەسەکانی کوشتن دەکردەوە. لە ناخدا مەبەستی ئەوە بوو دەس لەم جۆرە بیرکردنەوەیە هەڵگرێ نەوەک پەشیمان بێتەوە چونکە تەنیا پەشیمان بوونەوەی ئەوەی بۆ دەچەسپان کە تاوانبارە... ئەوی ڕاستی بێت مچە حەزی دەکرد بە تاوانکردنی قەناعەت بە خۆی بێنێ کە یاخییە لە هەمو ڕەوشتە چەسپیوەکانی ناو ئەو کۆمەڵەی تێیدا دەژی... بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لە پەشیمان بوونەوە دەترسا... لەدوا سەرنجەکانی باوکی نەوەک پێی بڵێ:

- هەی بێ غیرەت پیاو نید.

لە بەجێ نەهێنانی وەسیەتەکەی باوکی وەک لە ڕەفتارەکەی لەگەڵ مەلیحەدا پەشیمانبووەوە... تارمایی مەلیحە لەبەر چاوی لانەدەچوو، ئەگەر لە بیرکردنەوەی خۆیدا نەیدەتوانی سەرو سیمای مەلیحە بەوردی بێنێتە بەر چاوی خۆی، بەڵام دەنگێکی تر لە ناخدا دەیهەژاند و بەڕەوانی ڕووی لە گیانی مچە دەکرد و دەیوت:

- تۆ مەلیحە کووشتەی دەستی دوو کەسی سەرەکی و هەزاران هەزار کەسی لاوەکین...

تۆ کوشتەی دەستی دایکی خۆتی و هەموو شتێکیت لا ئاشکرایە و تا ماویت ئەم لەکەیە بەناو چەوانتەوە دەمێنێتەوە نەک خوێنەکەی مەلیحە... بەڵکو هەموو فرمێسکی شەوانی کڵۆڵیت ئەم لەکەیە ناشواتەوە... مەلیحەیش کوشتەی دەستی باوکی خۆیەتی، هەموو شتێک دەربارەی باوکی خۆی دەزانێ و باوکی خاڵێکی ڕەشە و چارەنووسی ئەوی ڕەش کردووە... تۆ و مەلیحە نموونەی دوو کەسی زۆر کڵۆڵن... لە کڵۆڵیدا چمکی سیامین... تۆ حەقی خۆتت نەسەندووەتەوە و ڕوحی باوکت شاد نەکردوە، بەڵکو ئازارێکی گەورە تر و قورستر لەو چەند مەترە خۆڵ و بەردەی سەر سنگی باوکتت خستە سەر ڕوحە ئازار دارەکەی... چیت کرد مچە؟... حەیف... کەی ئەمە حەق وەرگرتن و تۆڵە سەندنە... ئەمە برینێکە هەرگیزاو هەرگیز ساڕێژ بوونی نییە و نابێ... ئەمە لەکەیەکی ئەوەندە ڕەشە هەرچی ئاوی ئەڵوەن هەیە خاوێنی ناکاتەوە... مەلیحەت چەند لەکەدار کرد خۆتت ملیۆن جار ئەوەندە... چیت کرد مچە؟ حەیف مەلیحەی پەری... ناسک و جوان... مرۆڤ چیت پێی کرد مچە؟

ئەم دەنگەی ناخی ئەگەر چی وەکو دەرزیی ژەهراوی دەچەقێیە دڵ و دەروونی کەچی وەک جۆرێ لە تۆڵە وەرگرتنەوە لە خۆی بڕیاری کوشتنی دایکی خۆی لەلای چاکتر جێگیر دەبوو... وەک ئەوەی بە خۆی بڵێت، ئەگەر گوناهی مەلیحەم بۆ نەشۆرێتەوە... جا ئەم گوناهە چییە؟

کەچی هەر ڕاڕایی و دوو دڵی دەبووە مۆتەکە و دەکەوتە سەرسنگی و حەسانەوە و خەوی لێ حەرام کردبوو، پێش ئەوەی لە گۆڕستانەکەوە بگاتە بەر دەرگای ماڵ ئەو ساتانە لەبەر چاویدا سەمای دەکرد کە مەلیحە بەهەموو هێزێکی خۆیەوە دەپاڕایەوە و داوای بەزەیی دەکرد و فرمێسکەکانی وەک ئەوەی تەمەنی ئەو ساتە بۆ جارێکی تر دووبارە بووبێتەوە مەلیحە هاوارەکەی کرد... لەم کاتەدا مچە خۆی پێ نەگیرا، هاوارێکی کرد گەلێ لە هاوارەکەی مەلیحە بەرزتر بوو، بە توندی بە هەردوو دەسی گوێیەکانی خۆی گرت و لە ترسی کاس بوون و لە ترسی گەلێ شت کە نەیدەویست یا هەر نەیدەتوانی تێ بگات خۆی کرد بە ژووردا و زیاتر بڕیارەکەی لە مێشکدا چەسپی.

***

مچە هەر لەگەڵ دەرگاکەی کردەوە پێی نایە ژوورەوە، بەلایەوە ئاسایی بوو کە دایکی لە ماڵ نەبێ، یەکسەر وەکو کەسێک کە کارێکی زۆر قورسی کردبێ و پێویستیەکی زۆری بە حەسانەوە هەبێ ئاوها بەبێ ئەوەی خۆی بگۆڕێ و پێڵاوەکانی لە پێی داکەنێ، خۆی خستە ناو نوێنەکەیەوە، زۆری لە خۆی دەکرد و چاوەکانی خۆی بە توندی دەنووقاند بۆ ئەوەی خەوی لێ بکەوێ، کەچی هەموو جارێ دەنگی هاوارەکەی مەلیحە لەناو جێ ڕایدەپەڕاند و هەڵدەسایەوە سەر پێ و ئارەقێکی سارد بە ناوچەوانیدا دەهاتە خوارێ...

ویستی بەهەر جۆرێ بێ وێنەی مەلیحە لەبەر چاوی لابەرێ بەوەی قسەکانی ئەم بەرە بەیانە بێنێتەوە بیری کە لە حەمامدا پشتی زەلامەکانی دەشۆرد... تاڕادەیەک توانی هەندێ شت وە بیر بێنێتەوە و تارمایی مەلیحە لەبەر چاوی لا بەرێ:

«مچە...قەورەگەی باوگد، کەمی پشتم خاس بشوور چرک لەناوی خەفتییە، چرک سەد ساڵە... مچە بەیانی ژن خوازم خاس بشوورەم...

- ها مچە ئەیە دوو عانە...» بەرە بەیانی ئەمرۆ مچە لە حەمامدا زۆر پەست بوو بەتایبەتی کە بیری لە پارە دەکردەوە و کاتێ بەخشیشیان پێ دەدا.

«- ئای خودا عانەی بخەرە ژیر دەسم... بوارنەی وە بان سەرم وەک واران... نە... نێچم عەرەق وە پی نێخۆم... ژن ناخوازم چونکە کەس نییە ژن بدە دە پیم... تەلەف کون نێوم نە، پارەگە گشتی بوارنە بان سەرم... تا ئەو عانەیەش بخەمە ناو کویرەی حەمام... پارە ئەرا چەمە؟...وە کار چەتێد؟!! بیست ساڵ جگەرم سوزا نییە چوین نێسوزنمەی؟

لەم یەک دوو وشەیە هیچی تر نەیتوانی بە بواری مێشکە ماندووەکەیدا تێ پەڕێ...

هەڵسایە سەرپێ لە داس و هەسانەکە نزیک بووەوە، ئەوەندە داسەکەی بە هەسانەکەدا هێنا چەند جارێ بەو دەمەداسە هەندێ تووکی سەر دەستی خۆی تاشی و بێدەنگ و جووڵە کەوتە چاوەڕوانیکردنی دایکی، هەموو شتێکی تەمەنی وەک ئەوەی مێژووی ژیانی خۆی ئاخنیبێتە ژوورەکەیەوە بە وردێ و بەڕەوانی بەبەر چاویدا هات و چۆی دەکرد. بێ دەربەستی دایکی... بۆڵە بۆڵی وەستاکانی، حەزی بە قوتابخانە و حەسرەتی بۆ خوێندن بەتایبەتی ئەو کاتانەی نۆکی کوڵاوی لەبەر دەرگای قوتابخانەکەدا بە قوتابیان دەفرۆشت...

ئەو کچە جوانەی کە پەنجافلسی دا پێی و زەمبیلەکەی هەتا بەر دەرگای ماڵەکەی هەڵگرتبوو، ئەو کۆڵانەی ماڵی ئەو کچە جوانەی پەنجا فلسەکەی دابوو پێی، جۆگەلەی کۆڵانەکە، ڕەنگی دەرگاکانی، ژمارەی پەنجەرەکانی، ماڵی سەر کۆڵانەکە هەموو دارتەلەکانی کۆڵانەکە، ناوی مناڵانی کۆڵانەکە، گڵۆپ... دار بەرد، هەتا مریشک و چۆلەکە و حەسحەسەکانی ئەو کۆڵانە، ئەو سێ ساڵە هاتوچۆی بۆ ئەو کۆڵانە هەموو ڕووداوەکان جوان تر و ڕەوان تر لە یادیدا دووبارە دەبوونەوە بەتایبەتی نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە گەرمەی کە مچە حەماڵی دەکرد و لەبەر سێبەری پاساری دوکانێکدا پاڵی دابووە و چاوی بڕیبووە دەستی خەڵکەکە تا بزانێ کێ شتی قورسی پێیە تا فریای بکەوێ و بە چەند عانەیەک بۆی بباتەوە ماڵێ کە لە پڕ دەنگێکی ناسک و بە تورکمانی هاتە گوێی...

- ئۆغڵانەکە .

مچە ڕاپەڕی بەلای دەنگەکەیدا ئاوڕی دایەوە...کچێکی جوان... هەر لە تەمەنی خۆی و نەختێ زیاتر بە زەردەخەنەوە دووبارەی کردەوە.

- گۆزەل ئۆغڵان .

بۆ یەکەم جار لە هەموو تەمەنیدا لە نەدیو و نەناسێک دەبیسێت «کوڕە جوانەکە»، مچە لە خۆشیدا زمانی بەسترا، دەنگی تێکچوو، شەرم سەرتاپای پێچایەوە و بەرەو دنیای کڵۆڵی خۆی و ئەو قسە سارد و سووکانەی کە هەموو ڕۆژێ دەیان جار دەیبیسێ بردی، لە پڕ دەنگە ناسکەکەی کچکە وە ئاگای هێنایەوە...

- ئەبوو قەو شەری ئێو مزە ئەپار .

مچە لە دڵی خۆیدا وتی »ئەم زەمبیلە نەک بۆ ماڵتان... بۆ ئاسمان... بۆ ئەو پەڕی دنیا... بۆ جەهەنەم بۆ هەر کوێیەکت بوێ دەیبەم « دووبارە زەردەخەنەی کچەکە تاسانییەوە... هانی خۆی دا و گوڕ و جۆشی هێنایە خۆی و تەکانی زەمبیلەکەی دا و هەڵیگرت و کەوتە دوای کچەوە، ئەگەر چی ماڵیان هەندێ دوور بوو زەمبیلەکەش قورس بوو، کەچی حەزی دەکرد ماڵیان لە ئەو پەڕی دنیا بێت و بەهەزار ساڵ پێی نەگەن، گەیشتە بەر دەرگای ماڵی کچەکە... زەمبیلەکەی دانا، واقی وڕما، قسەی بۆ نەدەهات...

زمانی تەتەڵەی دەکرد کە کچەکە پێی وت:

- ئادوو نادی ؟

زۆر حەزی دەکرد بڵێ: ئادم مستەفادی ...

کەچی وەک ئەوەی شەرمی بەخۆیدا بێتەوە، چۆن ئەبێ ئەم درۆیە بکات، ئەگەر لە «جنسیە» ناوی مستەفایە، بەڵام هەموو خەڵکی هەر بە مچەی دەزانن، بۆیە یەک دووجار بە هێمنییەوە و بە دەنگێکی تاساو و نەبیستراو وتی: مس... مس.

کەچی وتی: مچە.

پێی سەیر بوو، وای زانی کچەکە لە ناوەکەیەوە دەزانی کوڕی کێیە و دایکی چی دەکات... کەچی کچەکە پێی وت:

- ئادوو ئێزوو کیمن گۆزەل دی .

مچە وایزانی گاڵتەی پێدەکات. کەس تا ئێستا پێی نەوتووە جوانیت کەچی ئێستا کچێ پێی دەڵێ ناوەکەیشت وەکو خۆت جوانە... ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا، بەڵام زەردەخەنەیەکی کچەکە هێزێکی سەیری بەچاوەکانی بەخشی، ڕوخساری گەشایەوە بەتایبەتی کە کچەکە دەستی درێژ کرد و پەنجا فلسی دایە دەستی و چووە ژوورێ و دەرگاکەی داخست... ئیتر تا سێ ساڵ لە وەخت و ناوەختدا هاتوچۆی ئەو کۆڵانەی دەکرد، بەرەبەیانان دەنگی کەڵەشێرەکانی دەناسی... حەس حەس و سەرخۆشەکانی ئەو گەڕەکەی دەناسی، ڕەمەزانان یەکە یەکە حاجی و خێرەومەندەکانی دەناسی، جەژنان دشداشەی تازە و پێڵاوی تازەی مناڵەکانی هەموو دەناسێ... ناوی گەورە و بچووکی گەڕەکەکەی لە موختار چاکتر دەزانی... ناو و نازناو و عەشیرەت و ئیش و کار و خۆش و ناخۆشی ئەو گەڕەکە لە مێشکی مچەدا بەشێکی تەواوی داگیر کردبوو... پەنجا فلسی کچەکە بە دەستییەوە مەیی...تا ئەو سێ ساڵە هەر لە گیرفانی دابوو... ئەگەر چەند ڕۆژێ لە دوورەوە یا لە نزیکەوە ئەو کچەی نەدیبا ئەوا بۆنی پەنجا فلسەکەی دەکرد و چەند جارێ ماچی دەکرد و شەوان دەیخستە ژێر سەرینەکەی، ئەگەر چی سەرەتا و کۆتایی پەیوەندی ڕوحی مچە لەگەڵ ئەو کچەدا هەر ئەو یەک دوو قسەیەی ئەو نیوەڕۆ گەرمە بوو کە مچە زەمبیلەکەی بۆ هەڵگرتبوو کەچی مچە هەموو ڕۆژێ، هەموو شەوێ دەیوت:

- بەس بدوینمەی ئیژمە پی خۆشت توام.

هەر خۆیشی وەڵامی ئەم قسەیەی خۆی دەدایەوە، ڕەنگە بایی کتێبێ بەناوی کچەوە وەڵامی بۆ ئەم پرسیارەی لە مێشکی هەڵدەوەشاندەوە و پاکانەی بۆ ئەو و بۆ خۆی دەهێنایەوە بۆیە گەلێ جار بەدەنگی بەرز بیری دەکردەوە، بەڕێوە خەوی دەبینی، لە هیچە زەردەخەنە و پێکەنین دایدەگرت و هەروەها گەلێ جاریش پەستی و ماتەمینی دەنیشنە سەر ڕوخساری... ئێستا مچە ئەمانە هەمووی بە بەری چاویدا بەهەمان قەوارە و تام و بۆنەوە دووبارە دەبێتەوە... کاتێ کە پێڵاوی بۆیاغ دەکرد، زۆری ڕق لە پۆستاڵی عەسکەر و پۆلیس دەبۆوە... نەیدەوێرا بڵێ بە یەک فلس بۆیاغیان ناکەم... هەر لەبەر پێڵاوەکانیان نەفرەتی لە عەسکەر و پۆلیس دەکرد! دایکیشی وەک جاران هەموو ئێوارەیەک لە پێشی هەموو قسەیەکەوە هەواڵی گیرفانی دەپرسی... «ئای هاوار ئەو ڕۆژەی کەمی دەست کەوتایە» دەبوایە گەڕەک هەموو ببێتە ناوبژیکەر و لەژێر دەستی دایکی ڕزگاری بکەن...

ڕاهاتووی ئازار بوو... خۆی ئازار بوو...

هەر لەم جۆرە خەیاڵانەی خۆیدا بوو لە دەرگای حەوشە درا... داوی خەیاڵی پسا...

دووبارە لە دەرگا درایەوە لەبەر خۆیەوە و لەم دیوی دەرگاوە وتی:

- هە... هەم تووی؟

- چەدە ڕووڵە؟

- چەمە ه ها...چەمبود؟ هیچ.

کە دایکی مچە هاتە ژوورێ و یەکسەر وتی:

- چەدە بزانم پڕووکیایدەس؟

- لە کوورە بید؟ بییژ لە کوورە بید؟

- حەقد چەس لە من؟ ژن پیریگم ڕەسیمەسە ئەی عومرە عەیب و شوورەیی تازە تازە موحاکەمە وە گەلم کەید؟ ئەرا ئەی عەیامە گشتی موحاکەمە وە گەلم نەئەکردید؟ ئیسە تازە موحاکەمە وەگەلم کەید؟

- بیژ لە کوورە بید؟ سەرد بڕم، ئیسە کوت کوتد کەم وەک.

- وەک چە؟.

.........- - چەدە سەگ باوگ؟! ئاخرد وەک باوگد بوود میز و گوی کەیدە ژیر خۆد چاود زەق مەکە وە بانم دویاخر وەک باوگد کوور بووێ:

- نە... نە... وەک باوگم کوور نێوم نە...

- بزان بزان... چاوەگانی وەها زەق کردییە ئیژید تواد بخۆدەم، دەی بچووە ئەولا، گوی وە ڕوح باوگە گەوادەگەد... باوگە گوڕ وەگوڕەگەد یاروو.... نادوینید کلیل قاسەگەی ئەرام وەجی هیشتییە چەتوای مەحکەمە مەحکەمە کاری وەگەلم کەید؟.

لەم کاتەدا گوێی مچە و چاوانی مچە شتی تریان دەبینی و شتی تریان دەبیست.

(قالە کوور چاوی نێدویندو مچەش خەفتییە نێزاند...

- یەڵڵاتو جاهڵ جوانید چوین دریایدە ئەی سەگ باوگە؟.

- قسمەت و نسیب ژنەگەد جاهڵ جوان بی چوین هیشتەدەجی؟...

- بیلا وەل بوود چاوە جوانەگەد نێدەم وە دونیا... هەزار وەک ئەوە... دی ژن نێخوازم...

ژن ئەرا چەمە، شوی یە گەدیش کوورە...کوڕەگەد بیچگە من خۆم ئێوەتتان کەم گووش مەتەکەن، کاروبار ئەرا کەس مەکە... ئەی دەسە جوانەد بیلا هەر وە جوانی خۆی بمیند.

- بەس کوڕەگەم سوود سووگەورا بوود ئیسە مڵاڵە خۆم باز دەم و تێمە ئیرا بەس ئەگەر گەورابی و زانست؟ تووش چید ژن خوازید... ها...؟

- نە ... لە ئیسەوە فکر چەکەید؟... چووزانین چەتێدە سەرمان و تا ئەو ڕۆژە کوڕەگەد گەورا بوود. دەسەگەد بخەژیر سەرم... حەرام نییە ئەو کوورە وەدەسە وشکەگەی ئەی دەسە جوانەیلە گرد؟... چوین نزیکی ئەوید؟

بووەدە قورباند... خوشم بوومە قورباند... پاد ئیژید خیار ئاوییە.

- زوو زوی یاڵڵادی... ئەگەر مچە لە خەو هەڵسیا گیرد و ئیژد دایە ئەو کوورەش هاوار کەد: «فاتە کەڕ بیدە کوڕەگە گیرد» حەیام بەن لەی بان خانییە عاڵەم گشتی وە خەوەر تێن.

- هش کەس نێدویندەمان.

- خاس کوللەگە قایم کردیدە؟.

- ئا... هش...بەسە ئەرا ئەوەنە ترسید؟ چەبی ئەی مچەیە وە خودا وە خودا ئەگەر بکەفدە دەسم سەری بڕم... خوێنی خۆم وە ختەگەلە لیمان حەرام کردییە...گوی کردێسە ناو ئەی شەوانە.

- گوش بتەکن، ئەوە دەنگ مچەس توادەم.

- نێمرد، تینگی بوود نێود وە جیر و جەحەنم).

مچە کاتێ ئەم قسانەی دایکی خۆی و باوکی مەلیحەی کەوتەوە یاد بەر چاوی تاریک بوو، دایکی مچەش چووبووە ژوورەکەی، مچە بێ ئاگا و بێ جووڵە بوو، وەختێ خۆی بینییەوە بەسەر چۆکا لە ناوەڕاستی حەوشەکەدا کەوتووە، وە ئاگا هاتەوە یەکسەر بەرەو ژوورەکەی هەنگاوی نا... یەکسەر دایکی مچە وتی:

- بیژ چەدە؟ تواید ئیسەش خەو حەرامم بکەی؟.

- ئیژم بەو نزیکم بکەف.

- مچە کوڕم وەخت شەقە نییە واز بار لە لیم.

توڕە بوون گەیشتبووە پۆپەی ژانەکانی مچە. دەموچاوی گرژ ببوو بەرچاوی تاریک و ڕۆشن دەبووەوە، یەکسەر هاواری کرد:

- تواید ئەرا کورە بچید؟

- وە کوورە چم ئیسە هاتم... چەدە؟ چەتواید؟ مڵاڵید؟ شیر تواید دەس و پام وە حەبل بە سید؟ چەم مایە؟.

- هاوار نەکە وەخودا وە حەبلە گەی باوگم خنکنمەد.

ئەگەر چی دایکی وا دەزانی مچە نیازی ئەمەی نییە، بەڵام مچە مەبەستی بوو زیاتر ئاگاداری بکاتەوە کەچیی مەبەستە... تا هێزی تیا بوو داسەکەی لە ملی دایکی گیرکرد و سەری لە لەشی جیاکردەوە.

- وە خۆدەو شەقەکەم ها؟ سەگ باوگ دڵم جاری ئسراحەت نەکردییە خۆد لەو دنیا زانید ئەرا وەها کردمە پید بیلا بیلا ڕەفە بڕەسدە دادد دڵ باوگم خواردید، ها؟... وە زوور ئاو ئەهاوردیدە لای نەوەک میز بکەدە ژیر خۆی، پای باوگم و قژی ئەگردید و قایم ئەکوتایدەی وەبان زەوی و ئەوتیدە پی:

- بەس دی بیژ فاتە، نەچڕەم، بیژ تۆبە هاوار نێکەم نایژم فاتە ئاو بار... فاتە نان بار.

بانگ ڕەفە بکە، ئەرا نێچڕیدەی بیژ بەو لەدەس مچە و باوگ مچە قورتارم بکە... بیلا بزانم چوین ڕەفە تێد لە دەس مچە خەلاصد کەد... بیلا باد... ئەگەر پیاوە ئیسە تێد...تا خاس بدویندەد، بزانم دی نزیکد بوود؟...

مچە بەبێ ئەوەی هەست بە تاوان بکات یا بشڵەژێ وردە وردە و لەسەر خۆی مشەما کۆنەکەی ژیر پشتی باوکی هێناو دایکی پێچایەوە و بە چەند سەتەڵە ئاوێ خوێنەکەی خستە ناو بەلووعەکەوە و ئەو ناوەی بە گسک شۆردەوە و داسەکەی باوکی چەند جارێ ماچکرد و پاک شۆردێیەوە و لە هەمان شوێنی خۆیدا هەڵیواسی... هاتەوە سەر مشەماکە...

- خانم... خوین توو و خوین مەلیحە ئەرا کۆردەرە...دی چەبوود بیلا بوود.

لاشەی دایکی خستە نێو گوێنییەکی گەورە و لەناو تاریکی کۆڵانەکەدا وەکو تارمایی بەرەو ناخی تاریکییەکی خەستتر بەبێ ئاوڕدانەوە و هەست بە قورسی سەنگەکەی بکا هەنگاوی لەسەرەخۆی دەچەقاندە سەر زەوی کۆڵانەکان تا گەیشتە قەبرسان و لەسەر گۆڕەکەی باوکی وەستا:

- باوە ئەیە خۆیە هاوردمەی ئەراد... هەق خۆم وەدەس خۆم سەندم... خاس تەماشای بکە تا چاڵیگ ئەرای بکەنم... من دی حەقم نەما. لەو دنیا ئەرا خۆدان چەتوان بکەن، و گۆرەوی دڵ خۆدان بکەن...دی دڵم ئسراحەت کرد، چاڵەگە کەنم و خەمەی ناوی و دی چەبوود بیلا بوود.

***

کاتێک کە مچە بە گوڕ چاڵی هەڵدەکەند لە پڕ سەری بەرزکردەوە تارمایییەکی بەسەر سەری خۆیەوە بینی، لە پێشا گەلێ ترسا... پاشان وردە وردە هێز هاتەوە بەری، گوێی لێ بوو دەنگێ بە ئاستەم وتی:

- مچە ئەیە چەدە وە گەل کی قسەکەید؟

- ها ئامە تووید؟ چە هاوردیسەدە ئیرا وەی شەوە؟.

- هیچ دڵم تەنگ بی و هاتمە ئیرا.

- دروو مەکە...بزان کی زوڵ فڕەدایە و توو هاوردیدەسەی لەیرا شوین گومی بکەید.

- نەڕووڵە ئەرا لە خۆدەو بوخت کەید؟

- بوخت؟ هە! ئامە وەکی قەشمەری کەید؟

- کێف خۆدە.

- ئیژم ئامە... سوالیگ لەلید کەم... بەس وەڕاسی جواوم بدە.

- بیژ.

- ئامە توو فرە چشت زانید من کوڕ باوگ خۆم بیم یا کوڕ یەکیک ترم؟

- وی مچە شیت بیدە؟

- ئامە زانم سڕد قایمە بدەن لە سەرد سڕیگ دوای هەزار ساڵ نێخەیدە دەشت! بەس بیژە پیم بیلا یەگ جار سڕد قایم نەوود... وە گەل من بیژ من کوڕ باوگ خۆمم یان کوڕ یەکیگ ترم؟

- کوڕ باوگ خۆدێ.

- نە دروو کەید، باوگم پیر بێو دایگم جاهڵ بێ... چووین کوڕ باوگ خۆمم؟

- وەتمە پید کوڕ باوگ خۆدید... ئەرا تواید بترسنیدەم نەوەک ئەی کارە ئاشکرا بکەم؟- نە نیتر سنمەد... بەس توام بزانم وەڕاسی بیژ، هەر چەند ڕاس و دروو لای توو وەک یەکتر بینەسەیەک و تێکەڵ خوێند بینەدی نێتوێنی واز لە پینەکردن باری، بەس یەکجار وە ڕاسقەمین بیژ مچە توو زووڵید.

- زووڵ نید کی ئەی قسەکرد؟ کی وەتە پید؟

- نایژم توو ڕاسی یەگەی ئارام بیژ؟

- ئاخر بیلا بزانم کی وەتە پید؟

- خۆم زانم.

- نە لە کی ژنەفتیدە؟.

- لەکەس .

- ئەگەر وەتن زوڵید باوەڕ وەکەس نەکەید بەس وەمن... وەمن باوڕ بکە توو زووڵ نید یانی زووڵ نید دی بوەڕەوەی.

- بەسە ئەرا دایگم قەبوڵکرد شوی وە باوگم بکەدو باوگمیش پیربێ؟

- وەزوو دانەی پێ.

- ئەرا؟

- تواید ئیمشەو لە پاشا کوپری بمینین؟

- دیارە وە تەماید لەیرا بخەفین!.

- ئا... دی لە چە بترسم؟ بەس بیژ.

- گەرەک بچمە ماڵ... دۆیتە گانم چاوەڕیم کەن.

- هەڕا مەکە وەختی پرسم لەلید بیژ ئایا نە و.

- نە و.

- باوەڕ وە پید نێکەم.

- کێف خۆدە ئەگەر تواید سەرم بوڕید وەک دایگد، سەرم بوڕ. نەترسیامەس، گ سەعاتێگ سەرم ئەرا بڕین حازرە، لە هەڕەشەی کەس نێترسم... ئەگەر توای وە هەڕەشە بترسنیدەم من نێترسم بەو بووڕەی... بەس توو کوڕ باوگ خۆدید... بەسە دی...

- سەرتوو وەک ئەی قەورسانەس، دڵیشد قەورسان سڕو تڕ ئەی شارەس لە تن زیاتر بێجگە لە تن کەس نییە ڕاسییەگە بیژدە پیم منیش هەر توام ڕاسییەگە بزانم دویاخر چەکەم ئەرا خۆم توو حەقد نەوود...چەبوودە پیم ئەگەر ڕاسییەگە بیژید دی تەواو چەبوود بیلا بوود.

- ئەیە ڕاسێیەگەس یاروو خستمەی ناومشتد... باوەڕ کەید کێف خۆدە باوەڕ نێکەید هەم کێف خۆدە... سەریشم بڕید هەم کێف خۆدە.

- سەرد نێوڕم... موستەحەقیش ئەرا سەر بڕین... بەس سەر توو نێوڕم...ئەگەر پرسید ئەرا؟ نێزانم هەڕ بمین ئەرا پەڕو پینە کردن، دەروەن مەیە، حەقم وەپید نییە بەس بیژە پیم کوڕ باوگ خۆمم یا کوڕ پیاویگ ترم تا بزانم کییە؟... بچمە لای بدوینمەی و تفیگ وە چارەی بکەم.

- سەر ئەویش بووڕ ها...

- ئا...

- مچە چە ژنەفتیدە؟

- ها ئامە... بیژمە پید... ئا بیلا بادە هویرم... دایگم وەرج لەوە شوی بکەدە باوگم دۆیت بی یا من بیم و باوگم هاوردەی؟

- مچە چە ژنەفتیدە؟

- ژنەفتم وە تن: ڕەحمەت لە باوگی چوین ئەی ژنە ستر کرد؟ خوازی یەی و هاوردەی و کوڕەگەی ئیوەت کرد!! ئیژید باوگییە توو خودا ئەگەر یەکیگ بدویندەیان ئیژد ئەیە باوە پیرە یەسی!؟ نە فرە پیاو خاسیگ بی ڕەحمەت لە شیر ئەو دایگە کە هاوردێسەی... بیژ ئامە هوسکوت مەو گچشتی دی تەواو... ئارا وسکتید؟... بەس یەگ چشت توام بزانم زوڵم یا کوڕ باوگ خۆمم؟ باوگە ڕاسقەمینەگەم ها لە کوورە و چە هاتە پێ؟ ئەرا دایگم وە جیهیشت و چی؟

- تواید بکەفیدە شوین ئەو؟ ئەویش بکوژید؟.

- ها!...نە ... جاری نێزانم بەس توام ڕاسییەگە وە من بیژید عەجەلەمە لە کام شاریگە؟

چ کارەس؟ ئەگەر مردییە لە کام قەور سانیگە؟

-...............

- ها بزانم وسکت بید سەر قسەگە وەتیدو کلکەگەی بڕید... بیژ ئەگەر لە هەر شاریگ بی چمە لای و...

- کوژیدەی؟!.

- نێزانم ئەگەر مردییە ناو نیشان قەورەگەی بدە پیم.

- چەکەیدوە بان قەورەگەی؟

- گوی کەمە بانی... توو حەقد نەود بەس بیژ کییە مایە؟ مردییە؟

- مردییە.

- ئەی قەورەگەی هالە کوورە؟

- نێزانم...

- دەوڵەمەن بی یا فەقیر؟.

- فەقیر.

***

مچە پاش ئەوەی لە نیمچە گۆڕێکدا دایکی شاردەوە، ئەمجا بەوردییەوە پرسیارەکانی لە ئامە دووبارە دەکردەوە.

- ئامە بیژ من دی لە کەس نێترسم.

- ئەرا سەر دایگد بڕید؟.

-............... ئامە بەنێو سەرنجە توڕەکانی مچەدا بەرەو سی ساڵ لەمەوبەری تەمەنی خۆی گەڕایەوە بەتایبەتی ئەو کاتە دایکی مچە هاتبووە لای و داوای یارمەتی لێ کرد و بۆی گێڕایەوە کە:

- ئامە چەبکەم؟ وە فکرد تێد چورادە ساڵان بیم... لە ماڵ حەسەن ئاغا چ پەتپەتییگ هاتە سەرم، باوگ و دایگم مردن، کەفتمە ژیر دەست کابرا ئەویش، ئەویش پیاوی بی، درامە شوی وەیە تا توومەتە گە نەیەدە بانی بەس شەوان وەدزی یاوە ئاشکەرا ئەهاتە لام... کابراش ناویرد قسە بکەد...دی خۆد زانید ئاغاس کی ویرد وە گەلی گفت بکەد.

- ئەی مچە کوڕ کییە؟

- کوڕ کییە؟ هن کامیانە؟ نێزانم... ئەرا خۆم زانم تا توو بزانید؟

پاش لەم نەختە بێ دەنگییە وەک ئەوەی مچە بێتە بەر چاوی خۆیەوە کە چی کردووە بە ئامەی وت:

- ئەرا سەری نەوڕم؟ فەرق بەین من و توو چەس؟ هەر ئەرای پینەکردن خاسید؟ منیش شەرەف خۆم وە کوشتن دایگم پینە کردم.

-..................

- بیژ. ئەرا وسکتید؟ ئەرا قسە نێکەید؟

-................

- ها... من بیژمە پید... فەرقەگە بەس لە عومرە...توو مناڵ زندە چاڵکردید، منیش گەورا...دایگم...

-................

- ئامە وەخت خۆی کە مڵاڵ بیم ئەرا زندە چاڵ نەکردیدەم و ئەرا هیشتیدەم لەی دونیا پیسە تا ئەی کردەوەیلە گشتی بانە سەرم؟.

-...................

- تەقیم. ئەرا نایەیدە جواو؟ ئیسە گ چشتی خەڵاس بیو چی.

مچە ئەوەندە بە پەلە سەری گۆڕەکەی پۆشی، ئاگای لەوە نەبوو، کە ئامە ڕەش هەر لەگەڵ یەکەم پاچ وەشاندنیدا لە دووری مەترێکەوە و لە پاڵ کێلێکدا سەرنجی دەدات...

لەم ماوەیەدا تا مچە گۆڕەکەی هەڵکەند هەزار جۆر بیرکردنەوە بە مێشکی ئامەدا تێدەپەڕی... هەر وای دەزانی مچە ئێستا ئەم تاوانەی کردووە و گوێی لە دەنگی پاڕانەوەی دایکی مچەیە بۆیە لەبەر خۆیەوە چەند جارێ دووبارەی دەکردەوە و دەیوت:

- ڕووڵە ئەرا دایگ خۆد کوشتید؟

ئێستا ئامە لە ڕووی مچەدا وەستاوە و مچە لێ ناپاڕێتەوە وەکو دایکی مچە کە دامێنی ئامەی گرتبوو چەند جارێ پێی دەوت:

- ئامە ئەی سڕە ئیژمە پید بخەرەی ناو چال و داوانەگەد بار بیلا وە تونی بگرمەی...

خۆم زانم سڕد فرە قایمە ئەرا کەس نایژیدەی... گللەیی لە لیم نەکە... ئاغا . حەسەن ئاغا وەزووری... خۆد زانید ئەو ساڵە شوومە کە لافاوەگە ئاوایی و ماڵەگەمان ڕمان. دایگ و باوگم... نازانم لافاو بردەیانە کورە... خستەیانە کوورە... گووڕ و کفن وە چاو خۆیان نەدوینستن... نازانم باوگم چوین لە دایگم جیابی ئاو سیروان کی وەوەردەم لافاوەگەی نەخست.؟. ئاوایی یەگە گشتی وە قاب و قەجاغ و ماڵ و مڵاڵ لافاو بردەیان منیش نازانم کی بی خودا ناردەی ئەرام لە پەلم گرد و دەرم کرد لەناو ئاوەگە خۆزگە دەسم نەگردیادە و پەلم نەگردیاد، منیش ئەی پەت پەتییە نەدوینستام و هیچ نە ئەهاتە سەرم:...

ئەمردم وەک دایگ و باوگم و خەڵاس ئەویم... بەس چە بکەم خودا لە تیوڵم ئەی ڕۆژە ڕەشەیلە نویسانبی وە خێر خودا هاوردنەمە ماڵ «حەسەن ئاغا» دەستیگم بێ مانگا ئەدوشی و دەستیگم بی تەپاڵە لە وەردەم خۆر وشک ئەکردم، دەستیگم بی تەویڵە پاک ئەکردم و گزی ئەدامە ژیر ئەسپ و کاوڕ و مانگا... بێجگە لەوە کە ئاغا و ژنەگانی وەتڕ و فیزیان گشت ڕۆژێ مڵاڵیان ئەوی ئەیە وە عینادی ئەوە ئەگەر ئەیە کوڕ بهاورداد ئەویش لە عینادی ئەیە زگی پڕ ئەکرد... تا بەشکەم کوڕیگ تری بوود... بەو قومات ئەیە بشوور و شیر مانگا بدووش و ئەی ژنە هاوار کەدو شەپمە کیشدە بان سەرم و ئەوەگەی تر لە گیسم گردو پەلەکیشم کەد... چوین قومات کوڕەگەی ئەوەکە شوردمەس... من هەر لە بەیانی یەوە تا نیمە شەو بایەس کار بکردام...پام شەق شەق بیبی... بچووە بان ئاو تەنەکەگە پڕ بکە لە ئاو و بارەی... خۆریش هەر ئەدا وە بان سەرم وەناو هەروددو چاوم، شانەگانم بینە پارچینە قات قات تەنەکە ئەنامە بانیان ئای... ئەی شانانە دوینید. تەماشا بکە گشتی کوت کوت بینە... وە خودا خوین لەلییان ئەتکیا وە پەتە سوو وە پارچە ئەوە سانمەی زمسانیش حوجرەگەی لای تەویڵە نابین ئەرام چونکە شەوان لەورا ئەخەفتم، واران ئەواری خووڕەی ئەهات و هەر ئەلەرزیام و لە سەردی گیانم گشتی وشک ئەوی نەتوانستم جویڵە بکەم...

خۆیانیش ئاغا ژنەگان هەر یەکیگیان لە وەردەم مەقەڵە ییگ نیشتی یەو قنگ قەوی کە دو دەس و پای خۆی گەرم کەد... ئاخر بە خێرن!! گەرەگ من چای دیشلەمە ئەرا ئەو ژنە بڕشنم و شەکەر ئەرا ئەیەکە بشکنم و ئەی مڵاڵە گیردو بچوو لەناو هەلووگ لایە لایە ئەرای بکە... دەسیگم حەبل هەلووگە گە ئەکیشاو دەسیگ ترم دیشلەمە ئەرا ئەوەکەی ئەشکان... وە خودا وە داود کەو سوار... سینی... قوری، توو بیژ چەند قووری .ئاخر وە خێرەگان هەر یەکی گیان قووری ییگ داشت، پیاڵە... زوخاڵ گشتی وەبان سەرم هەڵیان ئەگردم و گەرەگ وەی نیوە شەوە بچیاتام و بشوردامەی و قاتیگ تر خانمەگان چای توان...

ئەیە گشتی بێجگە لە ئاغا ئەفەندی... کەلە چوار دەوری سەد گورگ و سەگ و پیاو و نیم پیاو لووتی بی... گەرەگ ئەرا ئەیانەش گشت ڕۆژێک ئاش بووەم و قابەگان بارم و بۆمەی بان ئاو بشوورمەیانەوی، ئەی قسەیلە بنیات نایەد. سەرد هاوردمە ژان... ئەگەر بنیشم و باس بکەم وە باسکردن نایەد... چەبیژم؟... ئای لەو شەوە شوومە کە ئاغا ئەرا بەیانی تواست بچدە ڕاو... منیش لە کەلاوەگەی لای تەویڵەگە خەفتبیم... ژنەفتم دەنگیگ هات و وەت:

- فاتە... فاتە...

ڕاچڵەکیام... دەرچیم بزانم چەتواد... ئاغا وەت:

- فاتە بچوو فانووسەگە ئەرام بار تا تەماشای ئەسپەگە بکەم...منیش وەتمەپی:

- ئاغا فانووس لەیرا نییە.

ئەویش وەت:

- ئەی چوین وە تاریکی لەیرا خەفید؟

-............... منیش جواوی نەیام...؟ ئینجا پرسی لە لیم و وەت:

- ها...ئێ...ئەسپە چەرمی یەگەم لە کورەس؟...بیژ...فانوسیش نەوود هەر وە دەس و پا ناسیدەیان بەو وە گەلم تەماشای بکەیمن... بەیانی وە گەل ئاغا فڵان و فڵان و فڵان گشتمان چیمن ئەرا ڕاو گەرەگ سەعات چوار ئەی ئەسپە حازر بوود ئەرام.

ئامە بوومە قورباند وە بان ڕویی خۆم وە تم وەگ باوگمە قاپیەگە کردمەو چیمنە ناو تەویڵە، ئاغا شخارتەگەی گیرفانی دەرکرد و یەک یەک تەماشای ئەسپەگان کرد، دوینست ئەسپە چەرمی یەگەی وە سیایە دەسدریژ کرد ئەرایو تەماشای دوو چاوی کرد و وەت: ئا...

ئەیە خاسە ئەرا بەیانی.

منیش وە بان ڕویی خۆم وە سیامەس و تەماشای کەم عەجبایەتیم تێد چوین وە شخارتە یەکە یەکە تەماشای ئەسپەگان کەد... دویاخر وەت:

- فاتە بچوو فانووسەگە ئەرام بار... تا وە خاسی تەماشای گشتیان بکەم وە شخارتە فایدە نێکەد چاوم خاس نێدویند.

ئامە بوومە قورباند... منیش چیم فانووسەگە پڕ کردم لە نەفت و هاوردمەی ئەرای... کە دامەی دەسی دوینم یەک یەک نزیکی ئەسپەگانی کرد و وەت:

- حاڵ حازر ئەی پەنج ئەسپە خاسن ئەرا ڕاو... بەیانی ئاغاگان تێن و چیمن ئەرا ڕاو...

بەس ئیسە توو گەرەگ بکەفیدە شوینم و بچین ئەرای کادانەگە... تا کا ئەرایان حازر بکەید.

منیش وە بان ڕویی خۆم فانووسەگە هەڵگردم و کەفتمە شوینی... دونیا فرە تاریک بی...

وە دورو خۆی دویر خست... منیش وە خۆمەو چییە حوجرەگەی خۆیان لای ژنە گەوراگەی...

دڵم ڕەحەت بی وەتم:

- ئووخەی هەم خاس بی نەچییە کادانەگە... ئەگەر بچیاتاد نە ئەکەفتمە شوینی و ئەوەتم:

- ئاغا شەفەق کا دەمە پیان.

ئامە بیلا ئەراد تەواوی بکەم... کە چیمە ناو کادانەگە هەیتا هەیت داوانەگەم پڕ ئەکردم لە کا و ئەخستمەی ناو تەشتەگە فانووسەگەش لەلام بی... ئامە دوینم سایکییگ وەک جنۆکە لە بان کادانەگە پان بیەس. ترسیام دڵم کوتیا... دویاخر وەتم بەشکەم مەجەس وەی نیوە شەوە هاتییە بزاند من چەکەم لەیرا... سەرم هەڵگردم... دوینم ئاغاس- دڵد دی چەتواد؟؟ وە سیایە لە پشتم... ئەو وەختە دی فرە ترسیام لەلی و وەتم:

- ئاغا توو زەحمەت مەکیش... بچوو بخەف. خۆم ئیسە ئەی تەشتە پڕ کەم و خەمەی وەر ئەسپەگان... فکرد نەمیند ئەرافرە زەحمەتە ؟... بچووە ماڵ... دونیا سەردە -دویاخر خودا نەکەد نەخۆش بکەفیدو ڕاو لە دەسد چد بچوو بخەف خۆم کارەگە کەم...

ئامە چاود نەدوید... گوشد کەڕ بوود... تا هەردوو دەسم دریژکردم ئەرا کاگەو تواستم مشتم پڕ بکەم و بخەمەی ناو تەشتەگە... وای ئامە چاود نەدویند... لە پشتەو لە هەردوو دەسم گرد و وەقایمی خستەمە بان کاگە و وەت:

- ڕاو چە؟ تەڕەماش چە؟ نێزانید ئەرا وەی نیوە شەوەهاتمە سە قنگ دەورد... هەی باوگەی لە قنگ ئایەم نەفام بخۆد!.

ئامە دی دڵد چەتواد؟... وە ترسەو وەتم:

- ئاغا چەکەید؟ چەتواید بکەید؟ ئاخر توو وەک باوگمی... وەک برامی... قیڕانە بانم:

- باوگ چە؟ برای چە؟

منیش پرسیم:

- ئاخر ئاغا وەتەمای چەید؟ چەتواید بکەید؟

سەگ باوگە چییە ناو چاوم وەت:

- خاس فامید چەتوام بکەم... خاس زانید.

خوو دی هووش لەسەرم نەما هەر ئەڵاڵکیامە پی و ئەوەتم:

- ئاغا چەکەی؟... من وەک دۆیتدم... ئاغا بوومە قورباند... قۆندەرەگەد ماچ کەم...

تامردن گشت مڵاڵەیڵد ئیوەت کەم. هەر لەیرا مینم... خزمەتتان کەم... ئاغا... ڕەحمەت لە باوگد. هەزار ڕەحمەت لە دایگد توو خودا توو ئیمام عەباس... توو عەلەم دار...توو خدر زندە...توو قورعان... توو عاسمان... ئاغا نەکەی...توو خاتر حەزرەت زەینەب... حەزرەت فاتمە... حەسەن و حسێن ئیمام عەلی... ئاغا نەکەید...دایە... باوە... هانە کوورە؟...بڕەسنە دادم... ئیمام عەباس خدر زندە بڕەسنەدام باوە مەحمید... عەلەم دار خۆد و عەلەمەگەد...

ئا...غا... نە...نەکەی...نە ...نە ....نە نەنە بچووە دویا...خنکیام نەکەید ئاغا....خودا ماڵد ئاوەدان بکەد... واز لە لیم بار . حەیام نەوەید...بومە قورباند... قۆندەرەگەد ماچ کەم...

قۆندەرەگەی ژنەگاند... رەنجبەرەگاند... میوانەگاند... سەگەگاند... بەس. بەس... واز لە لیم بار... ئامە... ئاغاوەتید قورقووشم خستیدە سە ناو گوشی و نێژنەفد خۆی کەڕ کرد... کەس لە فکری نەوی... لەهەوە سەگەی زیاتر... وە هەڕەشە کوشتەم هەر ئەوت:

- هش فزە نەکەید... هاوار نەکەید... سوزنمەد لەیرا...

ئامە: بوومە قورباند... خوو لە من خاس تر زانید ئاغا فرە زووردارە منیش وەی شەوە شوومە خەریک بی لەناو کادانەگە بخنکییەم...هیچ لەدەسم نەهات... ئاخر چە بکردیام؟ وە زوان فایدەی نەوی... لە قەییگ دامە ئەی لاو ئەولاو وەپاگانم . کاگە کەفتە بان کەل و پەل و دەم و چاوی... ئەی بیعارە دەروەن نەهات... نەوەت چوین ئاغا ییگم لەبەردەم ئەیە خۆم قەشمەر کردمە... دوێتە ئەرا دەربەن هات؟... نە... وەک گورگ ورسی... نا!! فرە گیرستم بەس کەس نەڕەسییە دادم. دویاخر لە قەییگ دامە ئەولا. دوینم فانووسەگە کەفتە زەوی و کادانەگە ڕووشن بیو ئاگر گرد و زوی قالە هاتە ناو!!!.

***