خوا لەو بەدەنەی بە ئێمەی داوە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
827 بینین
خوا لەو بەدەنەی بە ئێمەی داوە
دوو چشتی زدی تیادا داناوە
یەکێکیان ڕۆحە ئەو بەو پاکییە
ئەوی تر نەفسە بەو بێباکییە
ڕۆح ڕووی لە خوایە و نەفسیش لە شەیتان
عەقڵیش خوا داویە بێ بە پاسەوان
بەڵام ئەم پەندە هی پێشینانە
کە ئەڵێن عەقڵ لای پیاو میوانە
ئەو عەقڵەی کەوا میوانە لە لات
ئەبینی لە پڕ لە دەست نەفس هەڵات
عەقڵ ئەڵێ کارێک کە لە ڕێتایە
لێکی بدەرەوە، بزانە چی تیایە؟
ئەگەر ئەنجامی بە چاک ئەزانی
هەوڵی بۆ بدە هەتا ئەتوانی
خۆ ئەگەر زانیت نەتیجەی نییە
خۆ ماندوو کردن فایدەی چییە؟
بەڵام کە شەیتان نەفس ئەجووڵێنێ
لە ڕۆح و عەقڵیش سەر ئەشێوێنێ
ئێستا نەفس ئەڵێ... باشە
ئەم هەموو ژنە جوانەت یۆڵداشە
تۆیش جڵەو لە دەست عەقڵ وەرئەگری
دوایی کە کەوتی هەر ئەو بۆت ئەگری