سەر و ماڵم فیدای ئەو چاوە کاڵە
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
1 خولەک
855 بینین
سەر و ماڵم فیدای ئەو چاوە کاڵە
دڵم پڕ خوێنە بۆ ئەو لێوە ئاڵە
کە ئەو شۆخە لە حەق من میهرەبانە
ڕەقیب حیلە و دەسیسەی تۆ بەتاڵە
لە ئولکەی دڵبەریدا یارم ئەمڕۆ
شوکور شاهەنشەهی حوسن و جەماڵە
بە شمشێری برۆت ئەی یاری بەدخوو
دەخیلە بمکوژە خوێنم حەڵاڵە
لەلام بێ قەدرە نەسرین و وەنەوشە
ئەگەر دەستم کەون ئەو زوڵف و خاڵە
بە دنیا دڵ مەبەستن ئەی ڕەفیقان
گەلێ دامادی دی ئەم پیرەزاڵە
وەفا و خووبان و سەبر و عاشقی زار
نەبینراوە ئەمە ئەمری مەحاڵە
فیدات بم چۆن بنووسم شەرحی حوسنت
لە تەعریفی، زوبانی خامە لاڵە
لە دنیا هاتن و دەرچوون لە لای من
بەڕاستی ئەحمەداناسناوی ئەدەبی هەر وەک خەیاڵە