دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  809 بینین
دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو
وەک دووبەرەکی لێک کەوتوونەڕوو
هەر کەسێ لە پێش خۆی دانرابێ
ئەبێ ئەو لایبا، ئەگەر برا بێ
پیاوی خۆی دێنێ بۆ سەر ئەو کارە
ڕاستە کە بزن شیری بۆ کارە
پیاو ڕماندنیش هێندە ئاسانە
سێ حەرف! سێ بەردەی دەستی ژنانە
«ف» و «ص» و «ل»ە مەرگی ئەم فەسڵە
بۆ هەندێ فەسڵە بۆ هەندێ وەسڵە!!
بیست ساڵ لەمەوپێش پەندی پێشینان
ئەم پیشە حیزەی خستبوە مەیدان
«فرە مێرد بەری بۆ نایەتەبەر
بریسی یا پەر، ئەوبەری بۆ زەر»
ئیتر ئەمەک و عیلم و ئیقتیدار
ئەو سێ بەردەیە کە ئەکرێتە کار
ئەوەیە دەردی ئەو مەئموورانە
ترسی دواڕۆژ و هەوڵی گیرفانە
دەردی گرانتر کە گرانییە
بەوە مەعاش خۆر گیانی تیا نییە
هەرچی ئەیکڕن بوو بە یەک بە چل
مەعاش زیاد ناکا تەوقی چۆتە مل