چاو و ناو و ئاو، ئەم سێ ئەشیایە

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  836 بینین
چاو و ناو و ئاو، ئەم سێ ئەشیایە
وا دەرکەوتووە تەئسیریان تیایە
چاوی پیس لەگەڵ بە کەسێ هەڵات
دەسبەجێ خۆشی و ساغی لا هەڵات
ناویش لە ڕێ و بان «الیاس»ت تووش هات
ئیتر بزانە کەوتیە ڕێی نەهات
ئەوڕەحمان پاشای حاکمی بابان
بۆ بەغدا ئەچوو بچێتە دیوان
ئەلیاس ناوێکی لە ڕێ تووش بووبوو
لە قاپیی بەغدا هاتەوە نەچوو
دوایی زانیبووی ئەگەر بچوایە
قەرار درابوو کە بگیرایە
ئاوێ هەندێ جێیش ئەوەی ئەینۆشێ
تەبیاتی توندە، گێچەڵ ئەفرۆشێ
ئاوی شەقڵاوە و ئێرە و حەمامۆک
لە ناو خۆیانا ئەبن بە ناکۆک
بۆ لاوە، لاون، زۆر بە پیاوەتین
تەنها لەگەڵ یەک دوژمنن بە قین
جگە لەم سیانە هی وامان تیایە
هەر دەڕماڵێ چوون فیتنە و هەرایە
مەشهوورە ئەڵێن: لێرە ئەتڕن
نان و دۆی خزمی کەرکووک ئەبڕن