بێدەرەتانێ کە مەعاشخۆرە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
869 بینین
بێدەرەتانێ کە مەعاشخۆرە
لەگەڵ کاسب دا فەرقیان چەند زۆرە
مەئموور کە چاوی لە مەعاشیەتی
بۆ تێپەڕینی ڕۆژ تەلاشیەتی
ئەیەوێ عومری لێ کەم بێتەوە
تا سەری مانگی زوو بۆ بێتەوە
هیچ دەربەست نییە یاخۆ نایزانێ
کە عومری ئەڕوا بۆ تیکەنانێ
تیجاریش ڕۆژی دوو ڕۆژەی ئەوێ
فریای فرۆختی ماڵی تر کەوێ
بەڵام دەوڵەمەند خاوەن سەرمایە
ڕۆژ و شەو لەلای ئەو وەک یەک وایە
خەریکی بەزم و کەیفی خۆیەتی
چ پەروای دەردی من و تۆیەتی
ئەم هەراوهۆریا و شەڕی جیهانە
لێکی بەیتەوە هەمووی بۆ نانە
سیاسەتی چەرخ مەکری ژنانە
خۆی دوون پەروەرە و نان لای دوونانە
بۆیە جوولەکە دووی شەڕ ئەکەوێ
ئەڵێ سیاسەت منی پێ ئەوێ
پەندی پێشینان لە من وەرگرە
ئەوی جووی بوێ لە جۆ کەمترە