ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
817 بینین
ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان
شیروەشێنییە و ئازایی و مەیدان
ئەڵێن: شیری دا لە تەوقی سەری
دایدڕی هەتا بەندی کەمەری
بە پاڵەوانی ناویان دەردەکرد
هەرچی ئەیبینی سوجدەی بۆ دەبرد
کوشتن ئازایی و ڕاووڕوت هونەر
بەم ڕەنگە زۆری بۆ دەچووە سەر
جەردەیی غەزوە، جەریمە حەڵاڵ
تێکرا هاوبەش بوون دز و خاوەند ماڵ
سەرمایە و سەروەت ڕم و ئەسپێ بوو
لە چڵکا لەشیان پڕ لە ئەسپێ بوو
خزمەتتکارییان بە فەخر ئەزانی
تاڵانیان بۆ لای ئاغا ئەهانی
ئاغایش لە هیچە ئابڕووی ئەبردن
لە تەویلەدا حەپسی ئەکردن
ئەپاڕانەوە لای خوا بە شکات
ئەیانگوت خوایە چیمان بەسەر هات
دەنگی غەیب ئەیگوت هەی وا لێ کراوە
خۆتان یاریدەی زۆردارتان داوە
هەرچی کە پشتی زۆردارێ ئەگرێ
خوا زۆری ئەوی بە سەرا ئەبڕێ