سەرما و گرانی کە پێکەوە هات
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
734 بینین
سەرما و گرانی کە پێکەوە هات
لاتی و نەهاتی ڕووی کردە وڵات
ساڵانی پێشوو بۆ ساردی زستان
کورسی و لێفە بوو لە سەر ئاگردان
ئێستا هیچ ماڵێ لێفەی نەماوە
بەڕاستی بەرگی هەتیو دڕاوە
تەفرەیان دەداین شەڕ بڕایەوە
تازە گرانی دێتە کایەوە
هەموو چشتێکمان وەک بەرد گرانە
بۆ قوڕبەسەری هەر قوڕ هەرزانە
دارچی و خەڵووزچی ئەمەیان بەش بێ
داریان تێ بڕرێ و ڕوویشیان ڕەش بێ
تۆوێک بوو پێرار کابرایەک چاندی
هەرچی بۆی ڕێکەوت بۆ خۆی فڕاندی
کورتانی دەججاڵ وا هەڵوەشاوە
جێگای تەقەڵی وەیسکەی نەماوە
بە «محەمەدی مەهدی»یش چاک نابین
خوا وای خەلق کردوین ئەبێ هەروا بین
کە ترس و پرسی خوامان نەمێنێ
«ئیحتیکار» زیاتر پەرە ئەسێنێ
قوڕ بەسەر عەقڵی ئەوەی وا دەکا
کە خۆی شەرمەندەی لای خوا دەکا