سەگی بە وەفا بە زێڕ ئەکڕن

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  946 بینین
سەگی بە وەفا بە زێڕ ئەکڕن
پشیلەی زیانکار کلکی ئەبڕن
بە لباد دانی مار هەڵدەکێشن
داخی بێ دانی پێ هەڵدەڕێژن
قوڵەڕەش ئەیدەن لە بنەکۆتەرە
ئینجا لە حەرەم پێی دەڵێن: وەرە
گاجووت لە گێرەی فەرمان ئەبەستن
بە کەڵەمە توند، دەمی ئەبەستن
بەدخوو کە لە گەڵ گەلدا بەوەیە
کە کز بوو ژیا مەرگی ئەوەیە
بە ئاگر سەهۆڵ دروست ئەکرێ
کەچی هیچ بەرگەی ئاگر ناگرێ
لە عیلم و فەندا شەقیین پیاو و ژن
هەر بۆ ئەوەیە یەکتر بکوژن
ئەهلی فەن یەک یەک ڕەهەندەترە
ئاخۆ کام بۆمبا کوشندەترە
شەیتان لە ڕاستی ئێمە نەزانە
ئیتر بۆچ بڵێن: تەفرەی شەیتانە
ئەمانە هەمووی خواستی خواییە
بە ئیستیغنای خۆی ئینسان باییە