خوا زیندەوەری جوێ جوێی داناوە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
679 بینین
خوا زیندەوەری جوێ جوێی داناوە
هیچ کەس لە وێنەی یەک نەخوڵقاوە
سروشتی ئادەم لە چوار عونسورە
زدی یەک: با و خاک، ئاو و ئاگرە
ئەمانە لەگەڵ یەک چۆن هەڵدەکەن؟
تا دەستیان بڕوا یەک لەناو ئەبن
بۆیە گەورەیان لەسەر دادەنێن
کە هەڵکردێکیان بکەوێتە بەین
بۆ ئەو کەسانەی کەوا بەدخووە
لە بەهەشتەوە کوتەک هاتووە
ئەگەر تەوژمی باگردێن نەبێ
دڵۆپەش ئەبێ و خانوویش ئەتەپێ
گا بێ نەقیزە هۆ ناکاتەوە
فیل بە بێ چەکوش مل ناداتەوە
ئەسپی بێ لەغاو سوار هەڵدەگرێ
سەگ نەیبەستیەوە میوانت ئەگرێ
هەندێکی وایش هەن بە دڵنەوایی
خزمەتت ئەکەن زۆر بە ئازایی
بەڵام ئەوانە بەدکار نایەوێ
تۆخن بە گەورەی دیوانی کەوێ
خوا فەرموویەتی: شەیتانی ئینسان
هەر لە ئینسانە بۆ درۆی نیسان