ڕێوی پێستی خۆی وەرگێڕێتەوە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1063 بینین
ڕێوی پێستی خۆی وەرگێڕێتەوە
کەوڵێکە سەرما ئەگێڕێتەوە
کا، هێند گران بوو ئەچمە ئاسمان
کاکێشی ئەکەم لە ڕێی کاکەشان
بۆ پارەی «کابین» چاوەڕێی «کا» بین
دیارە کە نابێ خۆبین بە خوابین
عامیلی بێ عیلم، دیدەی بێ نوورە
عیلمی بێ عەمەل، زیندە بە گۆڕە
با وجود عیلمی ئێستا چەنەیە
برەو و برەوی خۆش داکەنەیە!!
نەک ئێستا، دەورەی ئادەمیش وابوو
بۆ زۆرەملە، باغ بەرەڵڵا بوو
هەروا هاتووە و بەو ڕەنگەیش ئەڕوا
بێدەسەڵات بی ئەکەویتە دوا
هەر لایەک ئەچی هەر زۆردارییە
چارەی ناچاری دەرکەنارییە
بەڵام چی دەکەی لەگەڵ عائیلە
کە بە نووقتەیەک بوو بە غائیلە
هیجگار منداڵێک کە وا ئەخوێنێ
خوێنی توانایی باوکی دەردێنێ
کەسیش نازانێ بۆچی دەخوێنێ
لەم خوێندنەدا چی تیا ئەبینێ
گوایە هەموویان ئەبن بە مەئموور
باوکە جێ نەما، پڕ بوو دەروژوور