پێی ناوێ پاییز ڕەنگی خەزان کا
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
902 بینین
پێی ناوێ پاییز ڕەنگی خەزان کا
لە نەونەمامان گەڵاڕێزان کا
فەرتەنەی «هیتلەر» کارێکی وای کرد
وەک گەڵای داران لاوی لە ناو برد
جەهەنەمێکە هیتلەری بەلید
بانگە بانگیە بە «هَلْ مِنْ مَزِید»؟
لەوساوە دنیا کە دانراوە
هێشتا ئەمەندەی تیا نەکوژراوە
«ز»ی نازی نوقتەی لە سەر لاچووە
بۆیە ڕووی جیهان ئاگری گرتووە
ڕۆژێکیان لێ دێ قەومی ئەڵەمان
بێ ناز بکەونە نووزەی «ئەلئەمان»
بەڵام بێعارن، وەک جاری پێشوو
تێهەڵدەچنەوە دیسان زوو بە زوو
ئەگەر کەڵبەی گورگ نەشکێنی بە دار
دەست هەڵناگرێ لە مەڕی هەژار
هەندێ لە لاوە بە نووزەی نازی
خۆیان ئەخەنە بەر لیسی قازی
ئەوەی کە بۆ پاس چووە «جڕتاوە»
لە «کونەماسی» چی تێگیراوە
گاهێ «تورکیزم» گاهێ «هیتلەر»ی
«ئاتوب ئیتملی، بویلە ئیتلەری»