هونەر ئەوەتە شەخست خۆش بوێ
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
869 بینین
هونەر ئەوەتە شەخست خۆش بوێ
بۆ نانە «دونان» ڕەدوو ئەکەوێ
خۆهەڵکێشانە بە کەردەوەی حیز
چاولێکەرییە پێی دەڵێن خەرمیز
ئەمڕۆ پێت دەڵێن لە دەورت گەڕێم
پێت هەڵخلیسکا ئەڵێن لادە لێم
من پیاوی وەهام دیوە و بیستووە
لە تەنگانەدا دۆستی ویستووە
جاران ئەیانگوت کە نەخوێندەوار
لێک ناداتەوە ئازایە و بەکار
ئێستا خوێندەوار ئازا و جەسوورە
بە هۆی ئەوەوە میللەت ڕووسورە
لە قوببەی بەرزی سەر وڵاتەوە
کردەی مەردییە دەنگ ئەداتەوە
ئەو کەسەی کەسە و بە فریاڕەسە
کەسیش نەزانێ زەوقێکە بەسە
بەدخوویش خەیاڵی داوەتە زیان
ئەڵێ «غرقش کن ما هم در میان»
دەستی بۆ کەڵکی خەڵک درێژ نەبێ
یاخوا برینی قەت ساڕێژ نەبێ
ئەگەر پێش ئەوەی کە دەچێتە خاک
خاک بی ئەبیتە مەردێکی بێ باک