سەرما هات بەرگی هەتیوی دڕی

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  1208 بینین
سەرما هات بەرگی هەتیوی دڕی
هەور لە خەرمانی چەڵتووکی خوڕی
ئەمساڵ ناترسم کە لافاو بمبا
هیچ گوێش نادەمە فیشاڵی بۆمبا
من دەورەی حەربی عوموومیم دیوە
ئەوەی بترسێ دەستی بڕیوە
بۆیە حەز ئەکەم باران ببارێ
لەم بێ ئاوییە ڕسگار بێ شارێ
هەموو لە تینوان ئاخ هەڵدەکێشن
هێشتا بۆ ماڵان ئاو ڕادەکێشن
ماکینەی گەورەی ئەلەکتریک هات
خوا یار بێ نووری فەن کەوتە وڵات
نان و گۆشت نرخی کەم کرایەوە
پارەی «کیلۆوات» وەک خۆی مایەوە
بۆ حەسحەسانە پیاو ئەخنکێنن
کەچی لە ماسی ڕەسم ناسێنن
بۆ مەستی توتن ئەپرسنەوە
قاچاغی «ماسی» ئەبەشنەوە
بەنی گرژ خەرجی هەوسار هۆنینە
دەزووی خاو تەنها بۆ لەرز بڕینە
ئەسپی بێ هەوسار زوو بێ جل ئەبێ
پیاو سەربزێو بێ ئەستۆی شل ئەبێ