جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ

لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  935 بینین
جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ
ئەمان گوت هاتوین بۆ زگپڕی و کوڕ
باوەڕمان نەکرد شەخسە و پیاوی خودا
تا هاتنە بەر پێی پادشا و گەدا
کوڕێکی وای دا بە عاسمە خاتوون
پۆیلانەی گەییە سەد هەزار ئاڵتوون
ئەوی منداڵی نەبێ نەوت ئەخوا
مناڵی ئەبێ بە مێرد یا بە خوا
کارێکی گەورەی تر لە بەینایە
هەم دیسانەوە ئەویش بە خودایە
جێ مەبعووسێکی کەرکووک مونحەلە
زۆر کەس بە هیوا و بە پەلەپەلە
وەزیفەی ئێستا هەمووی بۆ نانە
لێی ناگەڕێن ئەم دەوڵەمەندانە
هاتووینەوە سەر نەریتی پێشوو
بۆیە کچێکمان بۆ نادرێ بەشوو
کە فرە میر بین بەر نابەینە سەر
«بیرسی یا پەڕاو برسی یۆزەر»
کاریان لەگەڵ یەک هەمووی بەقینە
بۆ نان بڕین بێ تووتن شیرینە
دووبەرەکییە و فیتنە لەناوە
هۆمان کەوتۆتە گوێرەکەی لاوە