نازانم بۆچی ئەم پەندە باوە
لە کتێبی:
پەندەکانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
2254 بینین
نازانم بۆچی ئەم پەندە باوە
ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە
پێم مەڵێن ڕیست وەک خوری خاوە
کوێر هەتا دەمرێ بە هیوای چاوە
ژوور دووکەڵی بوو ڕاکە دەرەوە
چاوی ڕەشی خۆت کاڵ مەکەرەوە
پیاوان هێند ڕیشیان تاشی تاسولووس
وا لە تورکییە ژن بوون بە مەبعووس
بەخۆت بنازی کارت لە دوایە
بە مێردی نییە دەڵێن بە خوایە
مەتەڵیان پرسی نەم زانی کامە
سەری حەوت لەشکەر ژێری شانامە
دەندووک درێژە و ماسیگر نییە
هێلکەکەریشە کەچی مر نییە
ڕەمەزان سێ تەونی لێ گرتووینە دار
حەوترنگێلی و قومار و خومار
دز و خاوەن ماڵ کردەیان یەک خەن
بە کونەبانا گاجووت سەردەخەن