پڕ لە شوێنەوار کۆگای دەستکردە

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  588 بینین
پڕ لە شوێنەوار کۆگای دەستکردە
شارێکی کۆن و دێرینی کوردە
هەموو پێنج پیتە بێ زیاد و کەم
بە ئەبجەد دەکات سەد و بیست سێ کەم
دوو پیتی پێشی بخەرە لاوە
ناوی ئاوازێک ئەوەی کە ماوە!
سێ پیتی دوایی بە پێچەوانە،
ناوی شارێکی کۆنی کوردانە
یەک و چوار و پێنج لەگەڵ سێیەمین
گەر ئەومان نەبێ زستان چۆن دەژین
سێ و پێنج و چوار بۆ عام و خاسی
گەر هەڵی گرین کەس کەس ناناسی
مەتەڵ تلیسمە گەر بیشکێنی،
گرەوی هونەر بۆ خۆت دەرفێنی!
وەڵام: «نینوا»