لەسەر ڕووی زەوی نووستوو دەبینم
لە کتێبی:
لە چوارینەکانی خەیام
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
846 بینین
لەسەر ڕووی زەوی نووستوو دەبینم
لەژێر زەویدا زیندوو دەبینم
لە چۆلی نەبوون هەرچەند دەنواڕم
نەهاتووەکان و ڕۆییوو دەبینم
خیام:
بر مفرش خاک خفتگان میبینم
در زیرزمین نهفتگان میبینم
چندانکه به صحرای عدم مینگرم
ناآمدگان و رفتگان میبینم