یار ماچی لێوی خۆی کە بکا ئێستە بۆم بەرات

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 1 خولەک  1523 بینین
یار ماچی لێوی خۆی کە بکا ئێستە بۆم بەرات
لام خۆشترە لە شەهد و لە سەد چەشمەیی حەیات
یاڕەب لەتوکوت و شەقوپەق بێ دڵم ئەگەر
بێ یادی تۆ بێ یەک دەم و یەک ئان و یەک سەعات
جارێ بە تیری غەمزە دڵم کون ئەکا دەمێ
زەردەخەنە و نیگاهی لەنوێ پێم ئەدا حەیات
فەرمووی برالە تۆ سەری خوت لاچۆ زوو بڕۆ
پێم وت کەرەمکە ماچی دەمت ئێستە بۆ برات
جوێندان و تووڕەبوون و قسەی توند و تاڵی تۆ
لام چاترە لە نوقڵ و لە جامێکی پڕنەبات
قوربان غوڵامی قاپیەکەت ئەحمەدناسناوی ئەدەبیە بە دڵ
سا بیکوژە لە دەرد و ئەلەم بیدە زوو نەجات