هەموو دەردێک کە دەرمانی هەیە غەیری برا مردن

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  965 بینین
هەموو دەردێک کە دەرمانی هەیە غەیری برا مردن
کە ناسۆری دڵە قەت ناکرێ چاری هەتا مردن
فەلەک بۆ خۆی کەسێکی گەر دەمرد مەعلووم دەبوو ئەوسا
کەزوو وازی دەهێنا ئەو لە کاری ناڕەوا کردن