لە گوڵشەن چەهچەهەی بولبول دەزانێ شینی گوڵ ناکا
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1290 بینین
لە گوڵشەن چەهچەهەی بولبول دەزانێ شینی گوڵ ناکا
گوڵیش هەر پێکەنینی دێت و گوێ بۆ دەنگی شل ناکا
لە بەر ئازار و دەردی بێ وەفایی گوڵ نییە بولبول
لە ترسی باخەوانە ئاشیانی خۆی لە چڵ ناکا