چرام ناوێ وەکوو پەروانە تا باڵم بسووتێنێ
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
925 بینین
چرام ناوێ وەکوو پەروانە تا باڵم بسووتێنێ
گەرەکمە ئەو لە تاریکی شەوا خۆی دابگیرسێنێ
لە بۆی ڕووناک بکا ڕێی تەگ و تاریکم کە بتوانم
بە ئازادی منیش پێیدا بڕۆم و نەم خلیسکێنێ!