زولفی پەخشان کرد لە ڕووی دولبەر چ داوی نایەوە

چەند سلێمان هاتن
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  615 بینین
زولفی پەخشان کرد لە ڕووی دولبەر چ داوی نایەوە
لەم هەرێمە هەر دڵێک ئاوارە بوو پێچایەوە!
ئەی دڵی زار و نەخۆش سەد ئافەرین بۆ چاوەکەی
وەک مەسیحا مردوویێکی گیان بە بەر هێنایەوە
چەند سلێمان هاتن و فەرمانڕەوا بوون سەردەمێ
ڕۆژگار ئەو سەر گوزشتەی یەک بە یەک گێڕایەوە
دژ مەوەستە هەرچی ڕووداوێک زەمان هێنایە پێش
گەر مەبەستت بەرژەوەندیی گشتە بێتە کایەوە!
کافری دڵ ڕەق هەژارێکی وەها چی کردبوو
بۆ چی کوشتت وا بە زاری چەندی لێت پاڕایەوە
چەندەها گرتیانە بەر ڕێگا بەرەو ئاوی حەیات
نەیگەیشتێ کەس هەتا ئێستا کە پێی نەخورایەوە
دەستی پێ کرد نم نمەی بارانی ڕەحمەت دای ڕژاند
هەرچی تاونێکی ئادەم کردبووی شۆرایەوە!