لە لا زقیە شەڕ و هەرا بوو،
پارچە شعرێکی ئەبولعەلای مەعری
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
773 بینین
لە لا زقیە شەڕ و هەرا بوو،
لە ناو گاور و ئیسلام بەرپا بوو!
یەک بە زەنگوڵە لێ دان خەریک بوو
یەک بانگی دەدا هەستن نوێژ ڕابو
هەر یەک ئایینی خۆی پەسەند دەکرد
خۆزیا دەمزانی کامیان ڕەوا بوو!