نەسرین گوڵی بەهارم
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1233 بینین
نەسرین گوڵی بەهارم
نمونەی ڕۆژگارم،
کچێکی کوردستانم،
جوانێکی کردگارم!
نەسرین ئیمڕۆ بەهارە
خۆشتر لە ساڵی پارە
با بڕۆینە سەیری باخان
لەو دەشت و مێر گوزارە
نەسرین ئیمڕۆ نەورۆزە
لێت بێ جەژنە پیرۆزە
لە کوردستانی ڕەنگین
جەژنی گشت تیرە و هۆزە
ڕۆژێک بە یادی مەستی
دەستم گەیشتە دەستی
پێم گوت: نەسرین تو بی خوا
گەر لێرە ڕانەوەستی!
کە وەستا بانگی کردم
بەم گوتە هۆشی بردم
بۆیە سووکم لە لاتان،
چونکە کچێکی کوردم!