یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ، بە خێر هاتی لە منت کەوێ

ساڵی نوێ
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  735 بینین
یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ، بە خێر هاتی لە منت کەوێ
دەزانی من چیم لێت دەوێ؟ بۆم بگەڕێ لێرە و لەوێ
لە پزشکێکی شارەزا، لە نەخۆشییەکەم تێ بگا،
لە مێژە ئازارم دەدا، کەنەفت بووم هێزم لێ بڕا
ڕێی نیشان دام دڵسۆزانە، ناردمی بۆ نەخۆشخانە،
پزیشک پرسی برایانە، کێ ئەتۆی هێنا ئێرانە؟
پێی گووتم: دەردت دژوارە، زۆر زۆر بە ئێش و ئازارە،
دەرمانی تۆ کوا لەم شارە، چەند ببەخشی پووڵ و پارە
ئەی بچمە کوێ بۆ دەرمانێک، دەست بدا بۆ دەرد و ژانێک،
بە پرسیار و لێ دوانێک، کە دەستم کەوێ لوقمانێک!
ئەم پزیشکە شارەزایە، خاوەن بەهرە و توانایە،
دەرمانی بۆ تۆ دانایە، بەکارهێنانی ڕەوایە!
یەکبوون چاکترین دەرمانە، ئەو دەرمانەش لای خۆتانە،
دەرچوون لە دەستی بێگانە، هەڵ دەگری ئەم دەرد و ژانە!
لە پزیشک و ساڵی نوێ، ئامۆژگاریم لێیان دەوێ
منیش گەر هیچم دەست کەوێ، کۆڕێ دەبەستین بۆ شەوێ!