ڕێی خەتا مەگرە دڵە ڕوو بکە چین
خوار و کەچین
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1110 بینین
ڕێی خەتا مەگرە دڵە ڕوو بکە چین
گەر دەزانی لە مەبەست بۆ چی دەچین
تا نەچین ناگەیە ئاوات و مەبەست
دەست بخە دەستم و ڕێ بگرە بچین
ڕێگە هەرچەندە ترسناکە بەڵام
ئەمە مەرجێکە مەڵێ بۆ چی دەچین
خۆت دەڵێی نابێ نەچین زووکە بچین
گەر بزانی چییە ئەنجامی نەچین؟
هەر کێ ڕێ بگرێ بە ڕاست دەیگاتێ
ئێمە ناگەین چییە؟ گشت خوار و کەچین!
خاڵی سەر ڕووی چەشەبوو خستییە داو
هیچ گومانم نییە دەرناچێ لە چین!