یادی تۆ هەر وەکوو جۆلانە دڵی خستە هەژان

لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
 1 خولەک  1264 بینین
یادی تۆ هەر وەکوو جۆلانە دڵی خستە هەژان
زام و ناسۆری دەروونم کتوپڕ هاتنە ژان
شاری پڕ شۆڕی ئەڤینە کە لەوێ شاهـ و گەدا
دەست و پێی بەستە هەموو کەوتووە بێ ناوو نیشان
سیحری چاوت بۆ منی خستە تەسلیمی زوڵفت
بیری دەرچوون لە سەرم دەرچوو بە مان و بە نەمان
من ڕێبازی ترسناکی ئەڤین بێ باکم
سەری خۆم ڕۆژی بەری بردە مەکۆ گاهی ژوان
تەختی شاهی چییە لام من کە خودا پێداوم
خادیمی مورشیدی پیرم لە خەراباتی موغان
وەکوو ئەسکەندەری بێ هوودە لە شوێن ئاوی بەقا
مەگەڕێ هەر دوو کە بێ هوودە لام مەرگ و ژیان
عەونیناسناوی ئەدەبی باوڕ بکە ئەم نوکتە وەکوو حاجی دەڵێ:
[ئەسپی کۆن زەحمەتە دەرچێ لەگەڵ ئاهوو ڕەوشان]