لە گوڵزارا لەگەڵ بولبول هەڤاڵم
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1268 بینین
لە گوڵزارا لەگەڵ بولبول هەڤاڵم
بە ڕۆژ و شەو خەریکی ناڵە ناڵم!
وەکوو تۆ شێفتەی گوڵ نیمە بولبول
ئەمن شەیدای لێوی خونچەی لێوی ئاڵم!
مەی و مەیگێڕ و مەیخانە بەڵەد نیم
وەها سەرخۆش و مەستی چاوی کاڵم
چ خۆشە پێ دەنێیە بانی چاوم
بە جاروبی موژەم ژێ پێت بماڵم
چ دەربەست دەرد و ئازار و نەخۆشیم
ئەگەر جارێ بپرسی چۆنە حاڵم؟
لە دڵداری ئەمن تەنیا کەسێکم
لە ناو بۆتەی ئەوین وەک زێری قاڵم
وەکوو عەونیناسناوی ئەدەبی لە تۆ دوور نیمە قوربان
هەمیشە وای لە بەر چاوی خەیاڵم!