وەرە مەیگێڕ ئەتۆ بۆم تێکە کەم کەم
لە کتێبی:
دیوانی عەونی
بەرهەمی:
عەونی (1914-1992)
1 خولەک
1538 بینین
وەرە مەیگێڕ ئەتۆ بۆم تێکە کەم کەم
مەزەی مەستیی منە ماچێکی دەم دەم
ئەتۆش ساز ژەن دە بۆمان سازکە سازێ
بە شادی دەیشکێنم لە شەکری غەم!
بە چاوی تۆ ئەگەر تۆم ئاشنا بی
لەگەڵ غەم ئاشنا نابم هەتا هەم
بەشوێن دڵدا گەڕام هیچم نەزانی
لە حەڵقەی زولفیا یا چینی پەرچەم
بە ماچێکی دەمی تۆ دەیفرۆشم
ئەگەر بم بێ هەموو موڵکی کەی و جەم
لە پەروانە ئەمن زووتر دەسووتێم
بەراورد ناکرێ ڕووی تۆ لەگەڵ شەم
لە ئاسک سڵترە ئەم شۆخە عەونیناسناوی ئەدەبی
دڵم نایێ دڵی بشکێ بە ئاستەم!