بەبێ دین نامەوێتن موڵک و میللەت
مونافیق
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
2 خولەک
1015 بینین
بەبێ دین نامەوێتن موڵک و میللەت
چ قەومێک ناچێتە درە بێ دین لە زیللەت
هەتا نەکرێ بە چاکی خدمەتی دین
خودا نانێتە سەرکەس تاجی عیزەت
لەو دونیا گەر نەمێنی سێبەری دین
لە کۆی عالەم دەکاتن ئیستیراحەت
بەبێ دینی کەسێ خۆی هەڵبکێشێ
ملی دەشکێ لە مەیدانی سیاسەت
کەسێ بۆ دین نەبێ کوشتن و بڕینی
خودا قەت کەیفی خۆشی ناکا بە نەسرەت
کەسێکی نەفسی فیرعەونی هەبێتن
دەبێتە جووی جوان بێ قەدر و قیمەت
بەهێزی دین نەبێ تازە موسڵمان
بەسەر کەس ناکەون تا قیامەت
موسڵمان تا مونافق بن لەگەڵ یێک
ئەوەی دەست بۆ ببەن دەبێتە نەدامەت
کە خوا فەرمووی برانە ئەهلی ئیمان
لەنێو ئەسحاب نەما غەش و خیانەت
لەبۆچی بوو کە سەرکەوتن لە عالەم
لەبەر ئیمان و ئیخلاس و سەداقەت
نیفاق و قەومییەت ئەوڕۆکە وای کرد
بە جارێکی لەکیسی داین سەعادەت
وەرە مەمرە کە جوو بتوانێ ئەورۆ
موسڵمانان ئەسیرکاتن بە قووەت
کەسێکی پێی خۆش نەبیتن جوو نزم بی
خودا نزمی دەکا و دەیکاتە عیبرەت
موسڵمان گەر موسڵمان بن بەڕاستی
وەها ناکەونە نێو چاری ڕەزالەت
لەهیچ جێگا لەنێو جەیش و ئەهالی
لەسەر بێ شەرعی کەس ناکرێ ئیهانەت
موەزەف قەتعی ڕاتب بۆچی نەکرێ
نوێژی گەر چواند بێ عوزر و عیللەت
شەراب خۆر بۆ جەزا بار ناکرێتن
سفوور چۆن ڕیدەداتن ئەهلی غیرەت
کچ و کوڕ پێکەوە بۆچی بخوێنن
لەگەڵ یێک نێر و مێ بچنە زیارەت
تەماشای سینەما و مەلهایەکان کە
ژن و پیاو پێکەوە ڕووت وەک قیامەت
موسڵمان بۆیە وەک جووی پشوو ئەوڕۆ
هەموو کەوتونەتە نێو تەیهو حیرەت
هەتا دەمرن دەبی لەو حاڵە دابن
هەتاکوو نێنەوە سەر ڕێی حەقیقەت