کە من پیرم هەرکە سەیری مەنزەڕەی شاران دەکەم

پێشکێشی کوردستان
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 2 خولەک  1004 بینین
کە من پیرم هەرکە سەیری مەنزەڕەی شاران دەکەم
غەم لەبۆ گەنجی دەخۆم و گۆتن و گریان دەکەم
عاشقی پاک گەر فەلەک ببێتە مەسیفی دوور نییە
وامەزانە ئەو قسەی وازل بەبێ بورهان دەکەم
عاشق و مەعشووقی وەک مەجنون و لەیلای بێ غوبار
بوونە ئەستێرە لە ئاسمان شەو تەماشایان دەکەم
لاوی وەک فەرهاد و وەک مەم چوونە ڕێزی قودسییان
من بە ناوهێنانی وان وادەردی خۆم دەرمان دەکەم
یا تەوافی ڕووت دەکەم، یا دەچمە نێو ئەگریجەکەت
گەر تەوافم لێ مەنع کەن، ڕوو لە کفرستان دەکەم
ڕۆژی عیشقی کۆن نهماوە ڕۆژی عیشقی تازەیە
ڕوولە هەولێر وەردەگێڕم ڕوو لە باداوان دەکەم
قەسری باداوان دەڵێن بەردی بنی دەرهاتووە
گەر وەهابی چۆن ئەمن یاری لەگەڵ دەوران کەم
قەسری باداوان بیلات بوو بۆ ملووکان سەردەمێ
وانما، من لەو ڕقە واخۆم بەبێ باوان دەکەم
با لە باداوان لەبۆ لای نیشتیمان بادەینەوە
نیشتمان سەد قەهرەمان و ڕۆستەمت قوربان دەکەم
هەرکەسێ موژدەم بداتێ نیشتمان ئازاد بووە
باغەڵ و بەرکی لە ئەشعار پڕ دوڕ و مەرجان دەکەم
خۆشترین چشتە لەدونیا سەربەخۆیی موخلیساناسناوی ئەدەبی
بێ لەدین، دونیا هەموو پێشێکی کوردستان دەکەم