لێرەوە یاران شەو و ڕۆژ یادی کوردستان دەکەم
کوردی موسەققەف
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
1 خولەک
1059 بینین
لێرەوە یاران شەو و ڕۆژ یادی کوردستان دەکەم
زۆر غەریبی خاک و خۆڵ و سێبەری داران دەکەم
من نەخۆشم بای وەتەن کە هات بە چاکی پێی بڵێن
ئارەزووی سێو و گەراز و مژمژ و خۆخان دەکەم
دۆ بە کەشک و کفتە و داندۆک بە سڵقی سەر بەڕوون
کەشکەک و دۆڵمە و پڵاو، زۆر بیری خواردنتان دەکەم
گەنم و جۆ و کونجی و برنج، نەفت و شەکر و چام هەبی
خۆم بەسم بۆ خۆم، چ مەعنا ڕوو لە بێگانان دەکەم
قەومی کوردی شێربەچەی خۆم خۆش دەوێ وەک ڕۆحی خۆم
بۆ بەپێشکەوتن چیان پێویست بێ خزمەتیان دەکەم
هەر چ قەومێکی کە دەبینم لە کورد بێ دین ترە
سا کە وا بێ حەز لە بەرزی و سەربەخۆبوونیان دەکەم
موخلیساناسناوی ئەدەبی گەر کورد موسەققەف بێت و ئەشعاریان بوێ
هەرچی کورد بێ بەرک و کیسەی پڕ دوڕ و مەرجان دەکەم