ڕۆژ لە ئەرزم شەو کەدێ دەچمە فەلەک

جێی سەفا
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  698 بینین
ڕۆژ لە ئەرزم شەو کەدێ دەچمە فەلەک
یانی ئینسان حەز بکا دەبێتە مەلەک
هەرکە ڕۆییم بۆ فەلەک نایێمەوە
لێم گەڕێ گەر ئارەزووی چاوی بەڵەک
ڕووی زەمینی گرتووە تۆفانی غەم
بۆ خلاسی کەس نییە سوودی کەڵەک
بر لەیاران چووم گەیشتمە جێی سەفا
قال شیخ الحقتة ما اعجلک؟عەرەبی
هێند درۆی دیوە لە موخلیسناسناوی ئەدەبی دلبەرم
چەند دەکەم بڕوایی پێم نایێ گەلەک