بۆ غەریبان زۆر غەریبە لێو شەکەر

دوو پارچە مانگ
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  1003 بینین
بۆ غەریبان زۆر غەریبە لێو شەکەر
تۆ قسەی تاڵت لە زار گەر بێتە دەر
کۆتری دڵ تەقەڵبازی چۆن بکا
دەشت پڕە ئەوڕۆ لە شاهێن و سەقەر
شەو کە گەیمە مەجلیسی ڕووحانییان
بێ شەراب مەستبووم هەتا وەقتی سەحەر
زوڵفی پەرتبوو ڕووی بووە دوو پارچە مانگ
جاءت الساعە و انشق القمرعەرەبی
من حبیبی لیس لی الا الفراقعەرەبی
والفراق هو ادهی وامرعەرەبی
لیس یدری ان مایاتی بەعەرەبی
من صغیر و کبیر مستطرعەرەبی
بۆ دزی چووم کەوتمە نێو پەرچەمی
ئیشەکەم ئاڵۆزە کەوتۆتە خەتەر
کیف ترجو الاجر من غیر حسابعەرەبی
لاینال ذاک الامن صبرعەرەبی
قل اعوذعەرەبی زۆر بخوێنە موخلیساناسناوی ئەدەبی
تسلمن من سحر کل من سحرعەرەبی