تا وەکوو گەنجی عەزیزم خۆت بگەینە کۆی نیگار
داری موغیلان
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
2 خولەک
1026 بینین
تا وەکوو گەنجی عەزیزم خۆت بگەینە کۆی نیگار
پێنج و دوو ڕۆژێکە دەڕوا ڕەونەقی باغ و بەهار
نەوجەوانانی سەعادەتمەند کە ڕۆیین تۆش دەڕۆی
کاری خۆت ئەوڕۆ ببینە نەک سبەی بڕوا قەتار
دەوری مەجنوون تێپەڕی، ئێستاکە نۆرەی ئێوەیە
دەورو تەسلیمە هەموو دەم، وایە دونیای بێ قەرار
ڕەختی خۆت ڕاکێشە مەیخانە ئەگەر قوربت دەوێ
ڕۆژ و شەو تەی ناکرێ، بێ لێوی جامی زەڕنیگار
چاوی پاکی دڵ مەگەر بۆ دیتنی ڕووت دەست بدا
چاوی دونیا بینی من حەدی نییە بۆ ئینتیزار
چاوەڕێی وەقتی سەحەر بە وەقتی گوڵ پشکوتنە
بەڵکوو دەینی باس سەحەر بۆیێ لەسەر گوڵزاری یار
مەنزیلی کێیە کە ڕێی ئەو مەنزیلە نادرێ بە من
نیسبەتی داری موغیلانی لەگەڵ سەرو و چنار
هەر درەختێکی بەرابەر سەروی من لافی هەبێ
پایزێک دێ خۆی ببینێ بێ گوڵ و بێ پەلک و یار
چاوەڕێی چەوگانی تۆیە گۆی سەری فەرهادی دڵ
بۆ دەمێ ناخشێیە مەیدان ڕووحەکەم شیرین سووار
ئەو مەسافەی مەرکەبی عاشق بە ساتێ ئەی بڕێ
بای سلێمان تۆزی ناشکێنێت و عیفریتی هەژار
موخلیساناسناوی ئەدەبی دەستت دەگاتە دامەنی مەقسوودی خۆت
گەر لە ڕێگەی عیشقەوە سەبرت هەبێ وەک یار غار