دائیرەی کەون و مەکان جێی سەری پەرگاری تەیە
کۆچبار
لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
2 خولەک
1071 بینین
دائیرەی کەون و مەکان جێی سەری پەرگاری تەیە
زینەتی ئەرز و سەما سەنعەت و ئاساری تەیە
جین و ئینسان و مەلەک جوملە نەباتات و جەماد
کائینات هەرچی هەیە پردەمی ئەزکاری تەیە
عاشقی ڕۆژی ئەزەڵ گەبر و موسڵمان و یەهوود
وا لە دەرگا بە تەمای خیلعەت و دیداری تەیە
مەسجید و دێڕ و کلیسا جێی عاشقیە
چی هەیە نەقش و نیگار و دەر و دیواری تەیە
عاقڵ و شێت و نەزان بولبولی باغاتی تەنە
مەنزەرەی هەردوو جیهان گوڵشەن و گۆڵزاری تەیە
ئاگری قەهری تەیە دۆزەخە بۆ ئەهلی جەدەل
قەسری فیردەوسە سەرای مەحرەمی ئەسراری تەیە
تاجی کەیخوسرەو و جامی جەم و باغاتی ئیرەم
نایەتە بەر دڵی عاشق هەموو ئەغیاری تەیە
وەرە بۆ مەنزیلی ڕەندان چ خەتایێکی هەیە
تاق و هەیوانی حەرەم خانەی غەمباری تەیە
هەرکەسە وا لە جیهان بەیع و شیرایێکی دەکا
کێ دەزانێ بە حەقیقەت هەموو بازاڕی تەیە
شاهی پەردەی عەزەمەت جاری بە چاوێکی کەرەم
سەیری دوو دیدەیی عاشق بکە ڕووباری تەیە
موخلیساناسناوی ئەدەبی خۆش بکە ڕێگەی سەفەرت بۆ دەمی خۆی
چونکی ئەو ڕێگەیە ڕێگەی تەو و کۆچباری تەیە