کۆکردنەوە
یەکێکی تر لەو هونەرانە «کۆکردنەوە»یە. ئەمە لە گوزارشتی عەرەبیدا بە «مزاوجە» ناوی دەرکردووە.
ئەم کۆکردنەوەش ئەوەیە کە دوو مەعنا لە نێوانی ئەو ڕستەیەدا کە شەرت و جەزای تێدایە کۆ بکرێتەوە. بە وێنە «عارف سائبناوی تایبەت» ئەڵێ:
گوزارەکەی ئەڵێ: ئەگەر خەڵکی مەنع و لۆمەم بکەن بۆ، وە لەسەر ئەوە کە من شەیدای ئەو دۆستەمم و لە ڕێگای ئەوا وەکوو دێوانەم لێهاتووە، بێگومان هەتا زیاتر ڕێم لێبگرن، عەشقەکەم بەرانبەر بەو هەر زیاتر ئەبێ. ئەگەر خۆ ئەویش گوێ بدا بە قسەی قسەچن، سڵ کردنەوە و دوورکەوتنەوەی لە من زیاتر ئەبێ و فرەتر دوور ئەکەوێتەوە!.
لێرەدا دوو شتی کۆکردۆتەوە؛ یەکێ مەنع کردنی لە دۆستی - مەعشووقی -، یەکێ گوێ ڕاگرتنی مەعشووقەکەی بۆ قسەی قسەچن.
لە نێوانی شەرت و جەزاکەدا لەم مەنعەی ئەو و گوێ ڕاگرتنی یارەکەی یەک شت ڕوو ئەدا؛ یەک شتەکەش سووربوونی هەر دووکیانە؛ واتە ئەو سوورە لەسەر عەشقەکەی و دۆستەکەشی سوورە لەسەر دوورکەوتنەوەی لەو. شەرت و جەزاکەش مەنع کردن و عەشقە زیادەکە، وە گوێ گرتن و سڵ کردنەوەکەیە.
بە کورتی هەر دووکیان یەک ڕێگایان گرتووە کە «زیاتر»ە کەیە؛ ئەویان زیاتر لە دێوانیەییدا، ئەمیان زیاتر لە دوورکەوتنەوەدا!.