پارچەی نوور
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
4 خولەک
907 بینین
«مفاعيلن مفاعيلن مفاعيلن مفاعيلعەرەبی»ە
لەبۆ ئەم پارچەیی نوورە لە میزانا بە تەجمیلە
***
«و صلي الله علي نور الضحي بدر الدجي الانوَرعەرەبی
مع الآل مع الاصحاب مع اتباعة الكثَرعەرەبی»
سەلامی حەق لەسەر ئەو نوورە بێ نووری عەلا نوورە
«محمد، احمدعەرەبی» و «محمودعەرەبی»ە ناوی، سەییدە و سەروەر
لەسەر ئال و لەسەر پارانی ئەووەڵ ئوممەتی چاکی
لەسەر ئەو پەیڕەوانەیشی کە تابیع بوون لەبۆ ڕەهبەر
«تعالي اللهعەرەبی» چ زاتێ بووفەریدی عالەمی تەوحید
کە تەوحیدی گەیاندە ئەهلی عالەم ئەکبەر و ئەسغەر
ڕەسووڵی بوو بە حەق ئەنوەر لە عەقڵی عادەتی ئەودەر
بەبێ فەرق و تەفاوت بوو لە اسودعەرەبی، ابيضعەرەبی و احمرعەرەبی
بە بێ فەرق و تەفاوت بوو لە فیتنەی کافران یەزدان پەنای پێ دا
لە غاری ئەورەدا ماوە لە گەڵ سەیددیقی دڵ ئەنوەر
لە پاش چەند شەو وەکو پڕتەو لەگەڵ دەرچو بە عەزمی نەو
بەرەو تەیبە بە ڕێگەی ساحیلا ڕۆیین بە خێر و فەڕ
کە کافر تێ گەیشتن ڕۆژی حەق ئاوایە لەو شوێنە
بە شەو بوو ڕۆژی ڕۆشنیان لە داخا یەک لە یەک بەدتر
هەموو کەوتنە تەقالا و دەو بە دڵتەنگی بە ڕۆژ و شەو
خۆیان و خادیمی پڕدەو بە حەیرانی لە ڕۆژی شەڕ
غوڵامان هاتنە هاتوچوو، «سراقةعەرەبی»یش هەم بە قەدری دوو
گەیشتنە شاهی شیرین خوو بەڵام دوور بوو لە شای ئەنوەر
کە لای لێ کردەوە حەزرەت بە چاویهیممەت و هەیبەت
بە ئەرزا ڕۆچوو بۆ عیبرەت سوراقە و مەرکەبی ئەبتەر
پەنای بردە بەری ڕەهبەر بە تەوبە لای خودای ئەکبەر
بە عەفوی حەزرەتی ڕەهبەر لەشی لەو ئەرزە هاتە دەر
بە بەدفکری موکەڕڕەر کەوتەوە شوێنی وەکوو ئەووەڵ
خودایش دووبارە غەوری ئەرزی کردن هەر وەکوو ئەو سەر
هەتا سێ جار نە یەک یا دوو قەوارەی وشتری ڕۆ چوو
ئەویش ئەم جارە تەوبەی کرد لە باری مەکر و کاری شەڕ
لەپاش ئەم تەوبەیە ڕەهبەر بە تەعبیری بەشارەت دەر
سوراقەی تێ گەیاند ڕەهبەر سیواری شا ءەکاتە بەر
گەڕاوە جا سوراقە و حەزرەت و یاریش بەڕێدا چوون
گەیینە چەند مەڕێکی «ام معبدعەرەبی» وشکەڕۆی بێفەڕ
مەڕیکی وشکیان دۆسی لەبۆ ماڵ بوو بە هۆی خۆشی
نەوەک هەر شیر و دۆ نۆشی، ئەهات بۆیان لە وشک و تەڕ
کە مەیلی بوو خودای عالەم بدا بەهرە بە بنیادەم
بە حەول زەحمەتێکی کەم لە دێما پێی ئەدا دێبەر
لەوێدا ماوەیێ ماوە کە دەرچوون لەو دەر و ناوە
هەموو ڕووناک بوو بەو تاوە هەتا قوببەی قوبای ئەنوەر
لە ڕۆژی دوشەممەی دوازدەی «ربيع الاولعەرەبی»ا ئەنسار
لە ماڵی عەمری بن عەوفا موشەڕڕەف بوون بە شای ئەنوەر
هەتا چەن ڕۆژ لەوێ ماوە بینای مزگەوتی داناوە
موئەسسەس بوو لەسەر تەقوا مەقامی تاعەتی ئەکبەر
لەپاش جومعە لەوێ دەرچوون بەرەو شاری مەدینە چوون
بە ئیستیقباڵ و ئیکرام و بە ئیعزاری لە حەد ئەودەر
گەیشتە تەیبەیی باری خۆی و سیددیقی هاوکاری
«ابو ايوبي انصاريعەرەبی» لە خزمەتیا بوو ماڵ و سەر
هەتا مزگەوت و ماڵ و مەنزڵی پاکی بینا فەرموو
لەوێ بۆ ماڵی خۆی دەرچوو جیواری ڕەوزەکەی ئەنوەر
فیدات بم لایەقی تۆیە ئەگەر ڕەنگە و ئەگەر بۆیە
کە ڕەنگت بەدری سەر کۆیە کە بۆیشت میسکە یا ئەزفەڕ
فیدات بم شاهی ئیسلامی کەرەم فەرموو لەگەڵ نامیناسناوی ئەدەبی
بژی و بمرێ بە ئیسلامی بە تەوحیدی خودای ئەکبەر
فیدات بم سەروەری سامی ڕەسووڵی دینی ئیسلامی
غوڵامی خالیسە نامیناسناوی ئەدەبی لەبۆ سوککانی بەحر و بەڕ