پارچەی وەفایی

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  560 بینین

دوو کێشی «فعلن» کێشێکی «فعول»

موکەڕرە پارچەی «وەفایی» مەنقوول

لەسەر ئەم کێشە بە زمانی کوردی

قەسیدە ئەڵێم بۆ تۆ بە وردی

***
سیمات لەلای خوداوە. مینای بەرەو هەتاوە
پڕە لە پڕتەوی خێر. ئەڕژێ بە ڕووی دنیاوە
دڵت کارەبای نوورە. مەتبەعەکەی حوزوورە
لە تۆوە نوور دەر ئەچێ. ئەڕوا بە هەموو لاوە
خۆرهەڵات و خۆرنشین. شیمال و جونووبی دین
بە نووری مەولای ئەمین. ڕوو ئەکەن لە خوداوە
دڵ گوڵۆپی چرایە. وایەرمان بە خوایە
بەقەد گوشادی وایەر. ئەنواری وا بەلاوە
تۆ ڕەحمەتی عالەمی. تۆ عیززەتی ئادەمی
خاوەن قەلبی سالمی. هەر نووری تۆی لەناوە
بەڵام کوێری سکوما. بڕوا بەناو عالەما
بە سەد دوکتۆر ناگەڕێ. بە دوو چاوی بیناوە
هەر پەنامان بە خوایە. لەو چاوە نابینایە
کە ئەم دڵە مینایەی. وەکوو کاسەی شکاوە
ئەویش تالیبە بۆ نوور. بۆ ئیدراک و بۆ شوعوور
دڵی پڕ ئەبێ لە نوور. لەم لا نەبێ، لەولاوە
چونکە بە سورمەی شوعوور. دڵی ئەبێ بە بلوور
ئەوجار لە نزیک و دوور. دەرکی دڵی تەواوە
سورمەی چاوەکەی دڵم. چرای سەرا و مەنزڵم
چارەی بەندی موشکڵم. هەر وا بەلای ئەو شاوە
بە تۆ ئەی ڕەهبەری دین. ڕۆیی بۆ سەما و زەمین
پڕ بووە لە خێر و خێرات. دەریا شەپۆلی داوە
ئایاتی حەق هاتنە خوار. بە دەوام لەیل و نەهار
تا هەموو یار و ئەغیار. چاوی دڵیان کراوە
«لا اله الا الله». بە دەرزی «رسول الله»
دنیای پڕ کرد ماشەڵڵا. بت پێی نەما لەوناوە
بەشەر دەرچوو لە زوڵمەت. ڕووی کردە عیلم و حیکمەت
بوون بە دەلیلی ڕەحمەت. لە ڕوی هەموو دنیاوە
چەند شێری وێنەی عومەر. ڕوخسار بە وێنەی عومەر
بوون بە ئوستادی بەشەر. دەرچوون لە هەموو لاوە
کافران کەوتن هەموو. چاوانیان پڕ بوو لە موو
بۆ شەڕ کەوتنە هاتوچوو. شەیتانیش لە پەناوە
چرایێ خوا هەڵیکا. هەر نەفامێ فووی لێ ئەکا
لە دنیا ڕسوای ئەکاو. بەدبەختیشی لە دواوە
ئەتۆ هەستای دەستو برد. بانگی هوشیارانت کرد
تێ گەیین لە حەق بە ورد. بوون بە وەستای ئەو ناوە
فەرمووت خودا تەنیایە. گەورەی هەموو دنیایە
زانایە و تەوانایە. عالەمی لەبەر چاوە
ئەوەی موسوڵمان ئەبو. بە کۆمەڵ و یەک و دوو
کافر بۆیان دەر ئەچوون. لەم لاوە یا لەولاوە
لەسەر عەقڵ و عیلمی تۆ. لەسەر سەبر و حیلمی تۆ
موسوڵمانان کەوتنە خۆ. خۆیان خستە پەناوە
هەتا کۆچی خێرت کرد. ئەمجار زوو بە دەستو برد
حەرب و جیهادت ئەکرد. دینت خستە دنیاوە
نامیناسناوی ئەدەبی بە قوربانت بێ. غوڵامی دەربانت بێ
گیانی فیدای گیانت بێ. بۆی بڕوانە لەلاوە