بەحری «رمل»

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  885 بینین
«رمل» بەحرێکە شەش «فاعلاتن»
گەلێ گەوهەری لەناو دەرهاتن
دوو «عروض»ی هەن یەکێ مەحزووفە
سێ «ضرب»ی هەیە بە حەق مەعرووفە
یەکەم «صحیح»ە و دووەم «مقصور»ە
سێهەم بە وێنەی «عروض» مەشهوورە
«عروض»ی دووهەم «مجزوء»ە بەناو
سێ «ضرب»ی هەیە مەعرووفن تەواو
یەکەم «مجزوء» و «مسبع» مەعرووف
دووهەم «مجزوء»ە سێهەمین مەحزووف
غەزەڵێ لەسەر «عروض»ی دووهەم
بۆت ئینشا ئەکەم «فاحفظە و اعلم»
***
سەد سەلات و سەد سەلامم
بۆ ڕەسووڵی خۆش مەقامم
چاوەکانی یار جوانن
نیگاهی عاشقانن
تاکی برگانگی جوانن
عەینی تیری ناو کەوانن
ڕووی وەکوو بەدری مونیرە
هەرکە بیبینێ ئەسیرە
لێوی یاقووتی یەمانە
قووتی ڕۆح و هۆی ئەمانە
دەم وەکوو غونچەی گوڵانە
بولبولی ئەو هەر دڵانە
خۆ ئەگەر بێتە کەلام
نوور بەخشە یا سەلام
گەردنی بەرزی بلوورە
ساف و سادە و پڕ لە نوورە
قامەتی سەروە و سنەوبەر
بۆنی هەر وەک میسکی ئەزفەر
زینە وێنەی زینی جوانە
مەسحەفی دەرزی دڵانە
خاوەنی نەقش و نیگارە
نەقشی ئەڵڵای تیا دیارە
دەستەکەی دەستێکی وایە
هەڵگری نامەی خودایە
خێری دنیا و دینی تیایە
بۆ یەکێ خاوەن وەفایە
پەنجەکانی بۆ ئیشارە
سیڕڕی ئیعجازیان تیایە
بۆ قەمەر نەسسی دیارە
بۆ دڵی عاشقیش ئەنوارە
دەرزی تەوحیدی خودایە
لەو موسسەبیحەی تەنیایە
بانگ ئەکاتە خەلقی یەکسەر
تا بڵێن «اللە اکبر»
داری دا بەسەر ئەسناما
لە «مسجد الاحرام»ا
پێێ کە دانا لە ڕێی خوادا
بت پەرەستی دا بە بادا
تا خەلایەق لە ڕێی خوادا
دەرچن لە بەر بای هەوادا
خۆپەرەستی و بت پەرەستی
ڕات ئەکێشن بۆ ڕێی پەستی
لابدەن لە ڕێگەی باتڵ
قەت نەبن لە ڕێی حەق ماتڵ
ژین لە بۆ خێر و خێراتە
بۆ تەعمیری سەر بساتە
عەدڵ و دادە نەخشی دنیا
چ لە وشکانا و چ دەریا
عاقڵە ئینسانی وریا
ڕەنجی خۆی ناخاتە دەریا
واجبی لە ڕووی دنیادا
سێ شتە مەیدە بە بادا
خۆت بناسە، خوا بناسە
کۆمەڵیش بناسە ڕاسە
سێ شتن مەیاندەن بە بادا
وان لە دینی «رسول اللە»دا
نامیناسناوی ئەدەبی بەندەی بێ درۆیە
عاشقی قورئانی تۆیە
ئەگەڕێ لە ڕووی دنیادا
بۆ هیدایەت لە ڕێی خودادا