باسی شیعری عەرەبی

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  1268 بینین
خودا کە ویستی شتێ ڕوو بدا
ئەسبابەکانی ئامادە ئەکا
ویستی تەشهیری بەحووری ئەدەب
تایبەتی لەسەر زمانی عەرەب
هەتا دەرکەوێ کەلامی خودا
لە ئەشعار نییە و دوورە لە هەوا
بزواندی دڵی ڕووناکی خەلیل
بۆ باسی ئەشعار بە وەزن و تەحلیل
جا چوو بۆ حیجاز حەجی بەیتوللا
بە ڕجای ڕەحمەت لە زاتی خودا
تا لە «عروض»دا نزیکی تائیف
خوا لێی کردەوە درگای مەعاریف
بە عیلمی «عروض» ئیلهامی کرا
دەرگای میزانی شیعری پێ درا
بوحووری ئەشعار ئەوەی مەشهوورە
لە ناو عەرەبا نزیک یا دوورە
بە شازدە بەحر میزانی دانان
لەلای ئەدیبان دەسنیشان کران
«بسیط» ، «تقارب» ، «خفیف» و «رجز»
«رمل» و «سریع» ئەی برای نەبەز
«رمل» و «مدید» ، «مجتث» ، «مضارع»
ئاگالێبوونیان کارێکە نافیع
لەپاش ئەمانە جا «مقتضب»ە
ئەمیش بەحرێکی شیعری عەرەبە
ئەمجار «منسرح» جا «متدارک»
«کامل» و «وافر»، «هزج»ی ناسک
ماددەی تەرکیبی میزانی «عروض»
میزانی صەرفە «بالوجە المفروض»
حورووفی عیللە و میم و سین و نوون
لەگەڵ حەرفی تێ ئەی برای مەئموون
بە ناوی «عروض» ناوی بۆ دانا
چون لە «عروض»دا ئەمەی داهێنا
تەعریفی عیلمی عەرووضی شەریف
بۆت بەیان ئەکەم ئەی برای لەتیف
عیلمێکە نەوعی ئەوزان باس ئەکا
سەنگی هۆنراوەت بۆ قیاس ئەکا
مەوزووعی وەزنە، غایەیشی بزان
جیاکردنەوەی شیعرە لە پەخشان
زانینی فەرزە فەرزی کیفایەت
بۆ حیفزی قورئان ئایەت بە ئایەت