تلمیح
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
864 بینین
یەکێکی تریش لە هونەرەکانی بەدیع «تلمیح»ە کە بریتییە لەوە لەناو وتاری خۆتا ئیشارەت بکەی بۆ ڕووداوێ یا شیعرێ یا پەندێکی پێشینان. بۆ نموونەی ئیشارەت کردن بۆ فەرموودەیەکی پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێ)، «نامی» ئەڵێ:
هەرچەند برایان سەر بەرە و غەدرن
قەیناکا وێنەی یارانی بەدرن
کە ئیشارەیە بۆ فەرموودەی پێغەمبەر کە فەرموویەتی:
لعل اللە اطلع عفی اهل بدر، فقال اعملوا ما شئتم فقد غفرت لکمعەرەبی
پەنا بە نامەرد بۆ دنیا یا دین
وەک بە ئاگرە لە گەرمای هاوین
ئەمەیش ئیشارەیە بۆ ئەو بەیتە شیعری عەرەبییە کە ئەڵێ:
المستجیر بعمرعند کربتە
کالمستجیر من الرمضاء بالنار