شوکری لە داخت ئەمە ساڵێکە وە یا دووە
هەجوی شوکری
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
2 خولەک
2537 بینین
شوکری لە داخت ئەمە ساڵێکە وە یا دووە
کێرم نەخۆشە، حاڵی پەرێشانە، کەوتووە
جارێ بپرسە موخلیسەکەت چۆنە، چۆن نییە؟
مەحسووبە کۆنەکەت، عەجەبا ماوە، مردووە؟
کوشتەی فیراقی تۆیە، عیلاجی ئەگەر نەکەی
ئۆباڵی بەو ملەت کە دەڵێی نێرکە کاردووە
عەمدەن ئەڵێم نەخۆشە، موراعاتی تۆ دەکەم
وەرنە دەمێکە ڕۆحی بەجەننەت سپاردووە
گەر من درۆ ئەکەم ئەوە دایکت بپرسە لێی
یایە بەدەستی خۆی کفن و دفنی کردووە
شانە و خەنە و حەممامی حەرام کردووە لە خۆی
پاش ڕەحمەتی، حەرامە لە من، سوێندی خواردووە
ئێستەش کراسی چڵکنە، ناولنگی کوڵکنە
وەک دێوەڵووکە تووکی بەری بستێ هاتووە
یایە ئەگەر سەگرمە بەژێر کوڕکەیا بچێ
هەر وا دەزانێ لاقە مەلێکی پیا چووە
یایە کە مەعبەری دوبری و دیهلیزی کوزی
یاتاغی ئەشقیایە، گوزەرگاهی ئۆردووە
شیعرێ کە تۆ بەچاکی دەزانی شیاکەیە
نەزمێ کە تۆ بەیانی دەفەرمووی گەن و گووە
هەر وەک تسێ کە جەوهەری خۆی دەربخا بە با
نامووسی خۆت بەشیعری سەفیهانە بردووە
بەم شیعرە بێ فەڕانە نابییە شێخ ڕەزاناسناوی ئەدەبی
زەحمەت مەکێشە ئائینە کاری ئەرەستووە