مامەکەم قەحبەژنە دەوڵەتی شەددادی هەیە

هەجوی شێخ غەفووری مامی
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 2 خولەک  5419 بینین
مامەکەم قەحبەژنە دەوڵەتی شەددادی هەیە
تالعی ڕەهبەر و بەختێکی خودادادی هەیە
دوو سێ دێی داوەتێ سوڵتان بەئیتعامی تەعام
هەر یەکێکی بەقەدەر خەزنەیێ ئیرادی هەیە
چ فرووش و چ زورووف و چ زەیاع و چ عەقار
لە هەموو جینسە مەتاعێ سەد و هەشتادی هەیە
ئەم هەموو گەنج و خەزێنەی هەیە هێشتاکو تەرەس
نە هەوای جوود و نە مەیلی کەرەم و دادی هەیە
ڕ ەسمی ئابائی کیرامی بووە ئاساری سەخا
نە لە ئابائی حەیا وو نە لە ئەجدادی هەیە
گەر سەر و ڕیشی پیاوانەیە باوەڕ مەکە پێی
باتینی جوولەکەوو زاهیری زوههادی هەیە
خۆی بەهەر سوورەت ئومێدی کەرەمم پێی هەیە لێک
ڕقی زۆرم لە ڕەشیدی کوڕی گەووای هەیە
ڕ ەنگی کەر، دەنگی بەقەر، هەیئەتی سەگ، خوویی چەقەڵ
چاوی کوێر، مەخزەنی کێر، مەقعەدی پڕ بادی هەیە
زیکر و ئەورادی لەسەر کێر و زەکەر مونحەسیرە
سەیری ئەو حیزە قوڕمساغە چ ئەورادی هەیە
تف لە کوز داکی لەلای خۆی کوڕی هێناوەتە دەر
گوو بەڕیش بابی لە کن خۆی ئەمیش ئەولادی هەیە
ئەمە گشت باوکی سەرمەشقی لەبۆ داداوە
سەربەخۆ سالیکی ڕەهڕەو نییە ئوستادی هەیە
لە گرووهی حەرەما کارەکەر و دایک و خوشک
فاتم و عاسم و ئامان و پەریزادی هەیە
شەو و ڕۆژ چەپڵە بە کوز لێ دەدەن و هەڵدەپەڕن
فەرجیان تاب و تەبی کوورەیی حەددادی هەیە
بێ حەیان جوملە خوسووسەن ژنە سووزانییەکەی
ڕەووشی دێڵە سەگ و قەحبەیی بەغدادی هەیە
من لە کەرکووکەوە دێنێتە کن ئەم قەحبە ژنە
لەگەڵم خەسمە فەلەک نییەتی بێ دادی هەیە
کوونی وو حیز بووە مانەندی ڕەشید تەبعی ڕەزاناسناوی ئەدەبی
هێند لەبەر جەوری فەلەک خاتری ناشادی هەیە