حەسرەت و ئەندووهی جانان ئەمنی سووتاند ڕۆژ و شەب
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
4 خولەک
1322 بینین
حەسرەت و ئەندووهی جانان ئەمنی سووتاند ڕۆژ و شەب
بووم بە جێی ئاهـ و فوغانان، فیرقەتی یارە سەبەب
فیرقەتی من کۆی زوخاڵ کرد، عەیش و شادی لێم بەتاڵ کرد
من لەوی بۆسەم سواڵ کرد، ئەو لە من ڕوح کرد تەڵەب
ئەو لە من دەیخواست ڕووحە، غەم لە من تۆفانی نووحە
دڵبەرم ساحیب فتووحە، از خلایق منتخبفارسی
مونتەخەب از چند هزاریفارسی سی و دوو دوڕڕی توجاڕی
شەکر و قەندی لێ دەباری، مەزهەری ئابی عینەب
مەزهەری کاسەی شەڕابە، چی دەبێ جارێک بە خوابە
ڕووت ببینم بێ حیجابە، دڵبەری عالی نەسەب
دڵبەری مەسکەن عولایە، شەمس مەزهەر، نوور لیقایە
من لەبۆ تۆم دڵ وەهایە، وا رسیده جان به لبفارسی
هاتوچۆی ڕوحی ڕەوانم، مەحرەمی سیڕڕی نەهانم
قاتڵی ئەرواح و جانم، لەیلەکەی شیرین لەقەب
لەیلەکەی شیرین جەماڵە، خۆشەویستی زولجەلالە
نۆ فەلەک ژێری نیعالە، ساحێبی شەرم و ئەدەب
ساحیبی شەرم و ویقارە، ئەو دەوای قەلبی بیمارە
هەر کەسێ تۆی گرت بە یارە، فەیزیابی لوتفی ڕەب
فنفهم مِن لُطفِعەرەبی ئەکبەر، نین وەکوو تو شۆخ و دڵبەر
بۆت بەداخن تاکوو مەحشەر، هیندی و ڕۆم و عەڕەب
بۆت بەداخن، هیند و ڕۆمە، ئەی لە خۆم بەدبەخت و شوومە
گەر نەزەر کا یار لەبۆ مە، بۆم دەبێ جەننەت وەجەب
بۆم دەبێ جەننەت مەقامە، خۆش دەبێتن جەرح و زامە
دیتنی جانان سوبح و شامە، خَيرٌ مِن صَومِ الرَّجَبعەرەبی
ئەز هەمە سەوم و سەڵاتان، ازفارسی جەمیعی مەفڕووزاتان
میسلی وی لە شەش جیهاتان، نین لە شام هەرتا حەڵەب
قەومی ئیسلام و کوفارە، حەوت ئیقلیم چوار کەنارە
بن بە فیدای زولفی یارە، غەیری وی ڕەنج و عەتەب
هیچ و لەغوە هەرچی گەنجە، پڕ مەشەققەت، تەعب و ڕەنجە
مەجلیسی یار چەنگ و سەنجە، ساز و دەف، شوور و تەرەب
مەجلیسی یار چەنگ و سازە، خۆش نیشات و کەیف و ڕازە
یار بە عیشوە و غەمز و نازە، بێ هەوا و کینە و غەزەب
بێ هەوا و بوغز و قینە، سەروەری ڕوویی زەمینە
مەنبەعی سیدق و یەقینە، چوو بۆ میعراجێ بە شەب
پادشای میعراج مەئابە، مەحرەمی سیڕڕی نیقابە
عاریجی عەرشی جەنابە، تەن لە شەوقی بوو قەسەب
تەن لە شەوقی شیبهی نەی بێ، دڵ بە ناڵە و ئای و وەی بێ
ئینتیزارم جامی مەی بێ، قَد طوبَي لِمَن شَرَبعەرەبی
بێ مەشەققەت پێم عەتا کە، دڵ لە بەندی غەم ڕەها کە
تاکوو حەق بێ دڵ فەنا کە، دڵ بە تۆ ماییل ڕەغەب
دڵ بە عیشقی تۆ مەلوولە، توێی زبانم عەرز و توولە
عاشقانی ذِي العقولعەرەبیە، مات و حەیرانن، عەجەب
مات و مەدهۆش و زەلیلن، دەستگیرم تۆی کەفیلن
غەیری تۆ کەس نین دەلیلن، دوڕفشان و قەندلەب
لەب میسالی جامی بادە، خوسرەوی شیرین نەژادە
کانی مەقسوود و مرادە، بۆت دەسووتێم وەک حوتەب
بۆت دەسووتێم شیبهی دارە، دڵ لە عیشقت پارە پارە
یار هەتا هەی بەرقەرارە «خَيرُ مِن»عەرەبی کار و کَسَبفارسی
خێر لەبۆ من ئیدی نابێ، وا لە دەست ئەو چاو عوقابێ
خوێنی دڵ شووشەی شەڕابێ، خواردنم زاتی ڕوتەب
خواردنم زاتی گوڵاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە
ئاوری دڵ وا بەتاوە، ڕۆژێ سەد مەوت از عَقَبفارسی
ڕۆژ نییە سەد مەوت نەبینم، دڵ بە سەد دەرد و برینم
خاکی پای ئەو نوور جەبینم، شیبهی خاشاک و خەشەب
شیبهی خاشاک و غوبارم، میسلی خاک بێ ئیعتیبارم
چاوەڕێی پابۆسی یارم، دڵبەرم بیکا وەهەب
ئەحمەدی کۆرناسناوی ئەدەبیی فەقیرە، دەرد و غەم زۆر دەستگیرە
دڵ بە قەیدی یار ئەسیرە، ساحیبی پووش و حەتەب