ئەی مەنشەئی ناز و نیاز، بۆ قەلبی في شك مريب

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
بەرهەمی:
ئەحمەدی کۆر (1771-1856)
 3 خولەک  1187 بینین
بولبول لە باغی جەننەتی، دایم دەخوێنێ عەندەلیب
سەد ئافەرین لەو سوحبەتی، شاد بین بە یارێ، عەنقەریب
شاد بین بە یاری نەونەمام، بەو دڵبەری شیرین کەلام
شاهـ و سەلاتین بۆی غوڵام، باڵانەمام و دڵفەریب
باڵانەمام و تازەڕەس، غەیری تۆ بۆ کەس نین چ کەس
بۆ عالەمێ فریادڕەس، هەر دوو جیهان نەنکەی غەریب
هەر دوو جیهان نەنکەی لە بیر، بۆ مەخلووقاتی دەستگیر
در زیر پات شاه و وزیرفارسی، زێدە لە عالەم تۆی نەجیب
زێدە لە عالەم دڵڕوبا، سەرمایەیی فەوقی سەفا
بۆ عاسیان پشت و پەنا، لەو ئاتەشی ذَاتُ اللَّهيبعەرەبی
ذَاتُ اللَّهيبعەرەبی و پڕشەرەر، خۆزیم بە وەی تۆی غەم لەبەر
چاکتر لە نەفعی سیم و زەڕ، إِنِّي مَريض، أَنتَ طَبيبعەرەبی
هەر تۆی تەبیبی حازیقی، بۆ دەردەداران لایقی
سەرهەنگی دەرگای خالقی، غەیری تۆ بۆ کەس نین حەبیب
حەبیبی ڕەببی عالەمی، سالاری نەسلی ئادەمی
پیغمبران را خاتمیفارسی، بۆ عاشقان حوببت نەسیب
حوببت نەسیبی عاشقان، نوتقی دەهانی سادقان
جەزبی قلووبی عاشقان، بۆ ئەهلی مەجزووبان جەزیب
بۆ ئەهلی مەجزووبان دەلیل، تۆی زوبدەیی نەسلی خەلیل
باری ئەمانەت جوبرەئیل، مەحبووبی خەللاقی حەبیب
مەحبووبی ڕەببی زولمینەن،جَدُّ الحُسَينِ وَ الحَسَنعەرەبی
تۆ شاد بکەی قەلبی حەزەن، دووری لە تەعنەی بەدڕەقیب
دووری لە تەعنەی بەدخیسال، ئەی ساحەبی لوتف و جەمال
انسان و جن زیر نعالفارسی، عَن فِسق و مَعصِيَت مَغيبعەرەبی
از ذَنب و عِصيانی بَری، مَحبوبِ رَبِّ اَکبریفارسی
هم راهنما، هم رهبریفارسی شافیع لەبۆ عەبدی موشیب
شافیع لەبۆ ڕۆژی جەزا، بۆ عاسیان پشت و پەنا
نه در زمین، نه در سَمافارسی غەیری تۆ قەت کەس نین لەبیب
غەیری تۆ بۆ کەس نین مەلاز، ئەی دەستگیری چارەساز
ئەی مەنشەئی ناز و نیاز، بۆ قەلبی فِي شَكٍّ مُرِيبعەرەبی
بۆ قەلب و حاڵی عاسیان، دەرگاهی تۆ دارولئەمان
سەرداری ڕووی ئاخرزەمان، پڕ سیڕڕ و ئیعجازی عەجیب
پڕ سیڕڕ و فەیزی موعجیزات، ای كَوْن پیش از کائناتفارسی
بۆ ئەهلی عیسیانی نەجات، خۆزیم بە وەی تۆی کرد موحیب
خۆزیم بە وەی تۆی کردە جان، واقیف بە سیڕڕی ئینس و جان
مەحرەم لە چەرخی لامەکان، مەقبووڵی دەرگاهی موجیب
مەقبووڵ لەکن ڕەببی وەدوود، تۆی ساحیبی ئیحسان و جوود
چ هەن، چ بێ، سر در سجودفارسی، تاهیر لە هەر نەقس و موعیب
تاهیر لە هەر نەقس و خەسار، مەحبووبی شای پەروەردگار
هەرکەس نەبێ تۆی یاریکار، حەتتا ئەبەد، زاڵ، موزتەریب
ئەی ئەحمەدی شێخ باب پدەر، مەدحی نەبی خەیرولبەشەر
کربووت تەواوی بێخەبەر، ئەی من لە خۆفی موڕتەعیب