مەحوی ستەمی جەوری ڕەقیبانە دڵی من

لە کتێبی:
دیوانی عاسی
بەرهەمی:
مەلا مستەفای عاسی (1885-1975)
 2 خولەک  888 بینین
مەحوی ستەمی جەوری ڕەقیبانە دڵی من
مەجنوونی پەراگەندەیی هەردانە دڵی من
سەرفی گەوهەری عومری لە گریانە دڵی من
ئاماجی موژەی تیری جەوانانە دڵی من
حەپسی چەمەنی چاهی زەنەخدانە دڵی من
پابەستی بە دوو زوڵفی ڕەشی شێوە فەرەنگم
کوژراوە جگەر پارەیی پەیکانی خەدەنگم
نێچیری کەمەندی شەهی جەمشید و پەشەنگم
هاوارە کە شەیتانی حەسوود هاتەوە جەنگم
ترسم زەرەری مایەیی ئیمانە دڵی من
بێ مەی و مەییخانە بە دائیم وەکوو سەرخۆش
کەوتوومەتە بن کێوی مەراق بێ دڵ و بێ هۆش
داماو و سەرئەفگەندە و هەم سینەمە پڕ جۆش
دوو دیدەیی مەستی ئەوە کردوومییە مەینۆش
خنکاوی شەپۆلی یەمی عوممانە دڵی من
بێ حەللی قەزییەی لە میسال عاجزە تووسی
لاری غەلەتی حاشیە لە قازی کە دەنووسی
پەروانە بە شەمعی ڕوخی ئەو بوو بە مەجووسی
تاڵانی سەروماڵمە ئەم جارە بە لووسی
فیکری عەبەسی قازییە حەیرانە دڵی من
نەققاشی ئەزەل نەقشی برۆی کردووە تەرجیح
حەل نابی بەسەدمانی و هەم جەدوەلی تەشریح
گوێ بگرە لە ئەم فیکرە تۆ ئەی تالیبی تەوزیح
حاشا لەجبە و خەرقە و سەددانەیی تەسبیح
تالیب بەمەی و بادەیی مەستانە دڵی من
مەجنوونە دڵی خەستە لەسەر کێوی جەفایە
بۆ خاڵی وەکوو لەیلە کە بێ زەوق و سەفاییە
کوژراوی گوڵەی عیشقە کە دووچاری هەوایە
لەم دەرگەیە چەند ساڵە کە پابەندی وەفایە
دائیم بەتەمای هاتنی دەرمانە دڵی من
وا گۆشەنشینی قەفەسی سینەمە بێ کەس
زامارە بە پەیکانی دوو ئەبرۆیی موقەووەس
لێی ناگەڕێ بەدبەختی ڕەقیبم وەکوو حسحەس
خۆراکی لە خوێنی جگەری عاسیناسناوی ئەدەبی یە خۆ بەس
لەو حوجرە کە پڕ میحنەتە پەنهانە دڵی من